خێزانێکی کورد لەسەر سنوری بێلاڕوسیا و پۆڵه‌ندا لە ڕەوشێکی خراپدان
خێزانێكی كوردی پەنابەر له سه‌ر سنووری بێلاڕوسیا و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه و داوای هاوكاری بەپەلە ده‌كه‌ن.

ناوەندی هەواڵ
بەهۆی نالەباری بارودۆخی باشوری کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتی و خێزانی کورد ڕۆژانە بەرەو دەرەوەی وڵات کۆچ دەکەن و کاتێک دەگەنە سەر سنوری وڵاتان ڕووبەڕووی ڕەوشێکی خراپ دەبنەوە، خێزانێکی کورد چه‌ند ڕۆژێكه له ناو جه‌نگه‌ڵی سه‌ر سنووری بێلاڕوسیا و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه و ئاو و خواردنیان پێ نه‌ماوه.
بەپێی زانیارییەکان سه‌ربازانی بێلاڕوسیا ڕێگه‌یان پێنادەن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو شار و سه‌ربازانی پۆڵه‌نداش ڕێگه‌یان پێناده‌ن بچنە ناو خاكی ئه‌وروپاوە.
ئەندامانی خێزانه‌كه کە بۆ نوێنەرانی دەزگاکانی تایبەت بۆ کۆچ و کۆچبەران قسەیان کردووە ده‌ڵێن: "نه ئاو نه خواردنمان پێ نەماوه، منداڵه‌كانم برسین، سه‌رمایه‌كی زۆر زۆر هه‌یه لێره، ناتوانین لێره بمێنینه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌س هاوكاریمان نه‌كات، لێره له برس و سه‌رمادا ده‌مرین، داوا له ڕێكخراو و خێرخوازان ده‌كه‌ین، بێن به هانامانه‌وه، پێویستمان به خواردن و ئاوه بۆ منداڵه‌كانمان، ئه‌وان ناتوانن به‌رگری بكه‌ن، تكایه هه‌ر كه‌سێك گوێی له ئێمه‌یه، بێت به هانامانه‌وه، ژیانمان له مه‌ترسیدایه".
له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر خەڵک له سه‌ر ئه‌و سنوورانه گیریان خواردووه و سه‌ربازانی بێلاڕوسیا پێیان ده‌ڵێن بۆتان نیه بگه‌ڕێنه‌وه ناو شار و شارۆچكه‌كانی بێلاڕوسیا. ده‌بێت یان لەوێدا بمێننه‌وه یاخود به هه‌موو مه‌رجێك خۆتان ده‌ربازی ناو خاكی پۆڵه‌ندا بكه‌ن.