خورماتوو، خێزانێک بەخێوکردنی منداڵێکی فڕێدراو دەگرنە ئەستۆ
لە خورماتوو منداڵیکی ساوا فڕێدەدرێت و خێزانیک ئەرکی بەخێوگرتنی دەگرنە ئەستۆ.

ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو منداڵیکی ساوا لە خانوویەکی چۆڵی گەڕەکی ئیمام ئەحمەد لە گەڕەکی خورماتوو، پارێزگای سەلاحەدین، فڕیدەدرێت و لەلایەن هاوڵاتیانەوە دەدۆزرێتەوە، منداڵەکە رادەستی پۆلیس و نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو کراوە، بەپێی زانیارییەکان لەدوای ڕێکارەکان خێزانیک ئەرکی بەخێوکردنی منداڵەکەیان لە ئەستۆ گرتووە و منداڵەکەیان ڕادەست کراوە.
ت.پ