خوێندکاران و گەنجانی عەفرین لە دژی هەڕەشەکان ڕێپێوانیان کرد

خوێندکاران و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی هەرێمی عەفرین لە دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەسەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەتایبەتی لەسەر کانتۆنی شەهبا ڕێپێوانیان کرد.

شەهبا

 

خوێندکاران و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی هەرێمی عەفرین لە دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەسەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و تایبەت بە شەهبا ڕێپێوانیان کرد، لە درێژەی ڕێپێوانەکەدا لافیتەکانی وەک "بە ڕۆحی بەرخۆدانی سەردەم بە دڵنیاییەوە عەفرین ئازاد دەکەین و داگیرکاریی تورکیا تێکدەشکێنین"، هەروەها "ڕێپێوانی شەرەف لە دژی خیانەت و داگیرکاری" بەرز کرایەوە، ڕێپێوانەکە لە سەرەتای ناحیەی ئیهداس دەستیپێکرد و لە پارکی قەزاکە کۆتاییهات و خوێندکار هێڤا هاشم بەناوی خوێندکارانەوە قسەی کرد.

 

هێڤا هاشم ڕایگەیاند، کە وەک خوێندکارانی شەهبا بێدەنگ نابێت لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا و وتی: "ئامانجمان لە بەشداریکردن لە رێپێوانەکە ئەوەیە کە هەڵوێستی خۆمان لەسەر هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک نیشان بدەین ئێمە هەمیشە دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر یاخی دەبین، ئێمە وەک خوێندکارانی شۆڕشگێڕ هەمیشە لەسەرپێی خۆمانین و بە هێزی گەنجانی شۆڕشگێڕ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر شکست دێنین چونکە ئێمە شوێنکەوتووی ڕێبەری ئاپۆین، باوەڕمان بە خۆمان هەیە و دەوەستین ئێمە خوێندکارانی عەفرین بە پەرۆشی سەرکەوتن بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنەکانیان تێدەکۆشین، ئامانجی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ئەوەیە کە لە شەهباوە کۆچمان پێبکات و ئەمەش وەک شەڕێکی تایبەت بەسەرماندا بەڕێوەدەبرێت ئێمە هەرگیز ئەمە قبوڵ ناکەین و شەڕی دوژمن کاریگەری لەسەرمان نابێت".