گەلاوێژ مورادیی ڕۆژنامەوان گیانی لەدەستدا

ڕۆژنامەوان گەلاوێژ مورادی لە شاری سنەی پارێزگای کوردستان لە ئێران بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دواییکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

گەلاوێژ مورادی، ڕۆژنامەوان و دانیشتووی شاری سنە، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە ڕۆژی ٢١ی ئاداردا کۆچی دواییکرد، ئەو ڕۆژنامەنووسە لە ساڵی ١٩٨١دا لەدایکبووە، ماوەی ٢٠ ساڵی تەمەنەی بە کاری ڕۆژانامەوانی نەتەوەیی و هەرێمی بەسەربردووە و لە بنیادنانی چەندین ڕێکخراو و ناوەندی تایبەت بە ڕۆژنامەوانان ڕۆڵی هەبووە.

 

سەرنووسەریی هەفتەنامەی "بەیانی"، کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەبێتەوە، کۆتا ئەرکی گەلاوێژ مورادی بوو، هەروەها ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ماڵی ڕۆژنامەگەریی کوردستان بوو.

 

تەرمی ئەو ڕۆژنامەنووسە زەحمەتکێشە لە گۆڕستانی بەهشت محەمەدی لە سنە بەخاک سپێردرا.

 

ت.پ