خەڵکی شەنگال هێزەکانی پەدەکەیان ناچار بە کشانەوە کرد

خەڵکی شەنگال هێزەکانی پەدەکەیان ناچار بە کشانەوە کرد و دواتر ئاهەنگیان گێڕا.

شەنگال

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢ی تشرینی یەکەم، هێزەکانی پەدەکە لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی عێراق بە بیانوی بانگەشەی هەڵبژاردن، دەیانویست بچنەوە ناو شەنگال، بەڵام خەڵکی شەنگال دژی ئەو پیلانە وەستانەوە و لەسەر ڕێگا سەرەکییەکان دەستیان بە دەربڕینی ناڕەزایەتیی کرد.

پاشان خەڵکەکە چوونە بەردەم ئاسایشی بۆرک و گوهبەل و ڕێگایان نەدا، هێزە چەکدارەکانی عێراق و پەدەکە بچنە شەنگال، بۆ ئەوەی ئاڵۆزیی لەنێوان چەکدارەکان و گەلی شەنگالدا ڕوونەدات، خۆبەڕێوەبەریی شەنگال نێوەندگیریی کرد و ڕێگایان کردەوە تا هێزەکە لە ناوچەکە دوورکەونەوە.

دوای کشانەوەی هێزەکانی پەدەکە، خەڵکی شەنگال بە ئاهەنگ گێڕان و گەڕان بەناو شەنگالدا، خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی.