"خەڵک بە هاواری یارمەتی مردن"

ئایشە یڵدرم، کە ماڵەکەی لە بوومەلەرزەکەدا ڕووخاو خۆی و هاوژین و کچەکەی بە هەوڵی خۆیان ڕزگاریان بوو ئاماژەی بەوەکرد کە ئەگەر تیمەکان زوو بگەیشتنایە، دەیانتوانی هەموو کەس ڕزگار بکەن، خەڵک بە هاوارکردن بۆ یارمەتی گیانیان لەدەستدا.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

سەمسور- لە هەردوو بوومەلەرزەکەی ناوەندی مەرەش، یەکێک لەو شارانەی کە زۆرترین زیانی بەرکەوت و بەهەزاران بینا ڕووخان، سەمسور بوو، لەو شارەی کە ناوەند و گوندو شارۆچکەکانی لەناوچوون، گەڕان و ڕزگارکردنیش بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئافاد تەواو بووە، هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەست داوە لە شارەکەدا نەدراوەو لابردنی داروپەردووەکانیش بەردەوامە.

 

"ئێمە بە هەوڵدانی خۆمان هاتینە دەرەوە"

بوومەلەرزەکە هەزاران چیرۆکی لە پشتەوە مایەوە، یەکێک لەم چیرۆکانە ئەوەیە کە ئایشە یڵدرم تێیدا ژیاوە، لەگەڵ هاوژین و کچەکەی لە خانووە وێرانبووەکەیان هاتوونەتە دەرەوە، ئایشە یڵدرم وتی: "لەگەڵ لەرزینی ماڵەکە، لەناکاو هەستام و وتم بوومەلەرزەیە، هاوژینەکەمم خەبەر کردەوە، کچەکەم لە تەنیشت دیوارەکە خەوتبوو، چوومە لای کچەکەم و هاوژینەکەم هاتە لامان، بەم شێوەیە دوو سێ جار لەرزین و دواتر بینا ٥ نهۆمیەکە دەستیکرد بە داڕمان کرد، هەلی ئێمە ئەوە بوو کە دیوارەکە لەو لاوە کەوتووە و ئێمە بۆ چەند خولەکێک لەو وێرانانە ماینەوە، هاوژینەکەم لە دیوارەکەی تەنیشتمانی داو ئێمەی دەرهێنا، دەستم بریندار بوو، کچەکەم هەروەها چاو و ڕوخساری لە خوێندا بوو، کاتێک ئێمە ڕۆیشتین، هاوار لە هەموو شوێنەکان بەرز دەبووەوە، هاواری یارمەتی لە ژێر داروپەردووەکان دەهات".

 

"ئەو شەوە وەک تۆفان بوو"

ئایشە یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە هاواری یارمەتی دوای دوو ڕۆژ لە ژێر داروپەردووەکاندا نەماوە، ئایشە کاردانەوەی هەبوو لە دواکەوتنی دەستپێکردنی هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی ئافادو وتی: "ئێمە بە دەرفەتەکانمانەوە لە وێرانەکان دەرچووین، کاتێک لە ژێر داروپەردوودا بووین بۆشاییەکی بچووک هەبوو، بە شێوەیەکی سروشتی خەڵک هەناسەی نەدەدا، خەڵک چەند ڕۆژێک لەژێر ئەو بینا  رووخاوانەدا مانەوە، ئەو شەوە وەک تۆفان بوو، کەشوهەواش سارد بوو" .

 

"سێ ڕۆژ سەمسور بەبێ خاوەن مایەوە"

ئایشە یڵدرم، ئاماژەی بەوەکرد، دوای بوومەلەرزەکە سێ ڕۆژ سەمسور لە یادکراوە و بە بێ ئاگایی مایەوە، وتیشی: "ئێمە لە سەرەتاوە ئەمە دەڵێین، ئەگەر تیمەکە لە کاتی خۆیدا بگەیشتنایە، لەوانەیە زۆر کەس ڕزگاریان ببوایە. بەڵام ئەوان درەنگ هاتن، خەڵکێکی زۆر ژیانیان لە دەست دا، ئەوانەی ڕزگاریان بوو بەهەوڵ و کۆششی خۆیان بوو، ئەوانەشی ڕزگاریان نەبوو، بە هاواری یارمەتی گیانیان لەدەستدا، خەڵکێکی زۆر بەم شێوەیە ژیانیان لە دەست داوە ژاوەژاوێکی زۆر هەبوو لە دراوسێکانمانەوە لە ڕۆژانی سەرەتادا، بەڵام دواتر ئەو دەنگە نەما، ئەگەر تیمەکە بەخێرایی بهاتنایە ئەوا ئەو ڕێژە زۆرەی گیان لەدەستدان نەدەبوو".