بە وێنەیەک بەرگری مەخمور

بەرخۆدان و تێکۆشانی دایە خانێ بەنەک چەندین ساڵە لە کامپی مەخمور هێمای بەرخۆدانی مەخمورە، ئێستا بە وینەی غوربەت ئیلهان زیندووکراوەتەوە کە لە ٢٠ی ئایار لە مەخمور گیراوە و لە میدیا دیجیتاڵییەکان بڵاوکراوەتەوە.

نوپەلدا دەنیز

 

مەخمور- گەلی بۆتان کە لە ساڵی ١٩٩٤ بەهۆی سەرکوتکردنی دەوڵەتی تورکیاوە ناچارکران لە گوندەکانیانەوە کۆچ بکەن بۆ خاکی عێراق، جارێکی دیکە ڕووبەڕووی جۆرەها هێرش و ئازار و سەختی بوونەتەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و پەدەکەوە، ژنان و منداڵان و گەورەکان کە لە حەوت کامپی وەک بیهێر و شەرانیش و بەرسیڤ و گەلی قیامەت و ئەترووش و نەینۆڤاو نەهدەران لە دژی هەموو زەختێکی دەوڵەتی تورک و پەدەکە تێکۆشان، لەو هێرشانەدا ژمارەیەکی زۆر لە ژن و منداڵ و کەسانی بەتەمەن گیانیان لەدەستدا.

 

بیابانی وشک بە بەرخۆدان گۆڕا بە ناوچەی ژیان

لە ساڵی ١٩٩٨، گەل لە لێواری چیای قەرەچۆغ لە قەزای مەخمور نیشتەجێ بوون، بیابانێکی بێ ئاو و وشک و پڕ لە مار و دووپشک چادریان لەو بیابانە وشکە داناو کردیان بە شوێنی ژیان، ئەوە ٣٠ ساڵە  بەرەنگاری هەموو جۆرە هێرش و سەرکوتکردنێک و بوونەتەوە، دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە، چەندین ساڵە هەوڵ دەدەن گەلی مەخمور بڵاوبکەنەوە، هیچ جارێک هێرشەکان بە ئەنجام نەگەیشتن، دەوڵەتی تورک بە هێرشە ئاسمانییەکانی کامپەکە دەکاتە ئامانج و بە دەیان دانیشتووی کامپەکە گیانیان لەدەستداوە.

 

٣٠ ساڵ بەرخۆدان

غوربەت ئیلهانی ١٣ ساڵ کە لە پەنابەریدا لەدایکبووە، هەموو خولەکەکانی ژیانی لە بەرخۆداندا بەسەر بردووە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە تەمەنێکی زوودا باوکی لەدەستداو لەو بەرخۆدانەدا گەورە بوو، غوربەت کە لە یەکەم ساتەکانی دوایین هەوڵیدا بۆ گەمارۆدانی عێراق بەشداری لە بەرخۆدانی خەڵکدا کرد، دەیویست ئەو ساتانە و بەرخۆدانە بە جیهان ڕابگەیەنێت کە لێرە ئەنجام دەدرێت بەو وێنانەی کە لە ڕێگەی میدیا دیجیتاڵییەکانەوە گرتوویەتی، یەکێک لەو وێنانەی کە غوربەت گرتوویەتی و سەرنجی خەڵکی جیهانی ڕاکێشاوە لە میدیا دیجیتاڵییەکاندا، وێنەی دایکە خانێ بەنەکە، تەواوی تەمەنی زیاتر لە ٩٠ ساڵ لەسەر زەوییەکی کۆنکرێت لە دژی پۆلیسی عێراق دانیشتووە کە سەرەڕای بارودۆخی کەشوهەوا بە چەک و قەڵغان دەورە دراوە و دەڵێت "بەرخۆدان".

 

دایکە خانێ بەنەک، کە لە سەرەتای ئەم بەرخۆدان و خەباتەوە بەشداری کردووە، نزیکەی نیوەی ژیانی خۆی بۆ ئەم ڕێگایە قوربانی داوە، دوو کوڕەکەی لە کاتی جیاوازدا پەیوەندییان بە پەکەکەوە کردووە و گیانیان لەدەستداوە، دایکە خانێ، کە تا ئێستا بەڵێنی ئازادی و تۆڵەکردنەوەی منداڵەکانی داوە بە ویستی خۆی و پێشەنگ بووە لە مەخمور وەک ژن، دایک، هاوڕێی گەلەکەی بووە بەرخۆدان، هەروەها هێمایەک بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەوڵەی هێزە عێراقییەکان.

 

"بۆ ئەوەی جیهان بزانێت خەڵکی مەخمور سەریان دانەنەواند"

غوربەت ئیلهان لەبارەی مەبەستی گرتن و بڵاوکردنەوەی وێنەکانی وتی: ئەوەی ڕێگەی پێدام وێنەی بگرم ئەوە بوو کە لەم تەمەنەدا دژی سوپای عێراق دانیشتبوو و ویستی خۆی نیشاندا، کاتێک وێنەکەم گرت، وێنەیەکی خوشکە حەوت ساڵانەکەشم گرت. کاتێک ئەوەم بڵاوکردەوە، ئامانجی من ئەوە بوو کە هەموو جیهان بزانێت کە خەڵکی مەخمور لە تەمەنی ٧ بۆ ٧٠ ساڵیدا بەرگری دەکەن و سەری خۆیان بۆ کەس دانانەوێنن.