لە چالاکیەکی خوێندنەوە، پێکەوەژیانی ئازاد باس کرا

"پێکەوە ژیانی ئازاد" لە چالاکیی خوێندنەوە کە لەلایەن بزووتنەوەی ژنانی ئازاد TJA لە شاری مانیسا بەڕێوەچوو، تاوتوێ کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

چالاکییەکانی ناو کەمپینی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" بەردەوامن، بزووتنەوەی ژنانی ئازادTJA  لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا چالاکیی خوێندنەوەی لە شاری مانیسا ڕێکخست.

 

لە چالاکییەکەدا کە لە بینای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل لە پارێزگای مانیسا بەڕێوەچوو، لافیتەی "دەنگی ئازاد بە" و "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرانەوە، نوێنەرانی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکانDBP  لە هەرێمی ئیجە، ڕێکخراوەکانی پارتی DEM لە شار و قەزاکان، ئەندامانی کۆمەڵەی ئیجە بۆ هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و زیندانیان TUHAY-DER، کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی ئەنادۆڵ بۆ خزمە ​​ونبووەکان ANYAKAYDER و زۆرێک لە هاووڵاتیان بەشدار بوون.

 

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد، لەو بۆنەیەدا نووسراوەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان سەبارەت بە پێکەوەژیانی ئازاد خوێندرایەوە، کە چالاکوانی TJA ئیمین ئینان، فادیلە گۆکتورک و سونا تونچ لە ئەنجومەنی ژنانی پارتی مانیسا DEM ئامادە بوون.

 

لە چالاکییەکەدا دروشمی "ژنان بە ئازادی بژین" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرانەوە.