"پێویسته‌ له‌ پاڵ لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی‌ گرنگی به خولیا و حه‌زه‌كانی خوێندكاران بده‌ین"

سۆزی جەمال و ئه‌ڤین جلال خوێندکاری كۆلیژی پۆله‌ته‌كنیکین به‌ڵام به‌هۆی حه‌ز و خولیایان بۆ هونه‌ر به‌ دوور له‌ خوێندنه‌كه‌یان پێشانگایه‌كی هونه‌ریان كرده‌وه‌

هەڵەبجە

 

سەر ‌له‌به‌یانی ئه‌مرۆ له كۆلیژی ته‌كنیكی زانسته‌ پراكتیكیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ هه‌ردوو به‌هره‌مه‌ند سۆزی جمال و ئه‌ڤین جەلال‌ به‌ ناونیشانی "به‌سۆزه‌وه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر هه‌سته‌كانمان لاده‌ده‌ین و به ئه‌ڤینه‌وه‌ نمایشیان ده‌كه‌ین" پێشانگایەک کرایەوە.

 

ئه‌ڤین جه‌لال له‌ كۆلیژی ته‌كنیكی زانسته‌ پراكتیكیه‌كانە به‌شی كارگێری و پرۆژه‌ كشتوكالیه‌كانە وتی: به‌ بزمارو ته‌خته‌ تابلۆ دروست ده‌كه‌م و سه‌ره‌تا له‌ پۆلی یازده‌وه‌ ده‌ستم پێكرد له‌ ڕێگه‌ی ڤیدیۆوە هەوڵم دەدا زیاتر فێر ببم، حه‌زم كردووە چه‌ن ئیشێكم هەبێت، یەکێک لەوانەش کاری هونەرییە کە خۆم بەهرەم تیایدا هەیە، وه‌ كاری هونه‌ری خولیامە‌ و هه‌سته‌كه‌م باش هاتووم له‌گه‌لی هه‌رچه‌نه‌ده‌ له‌ خوێندنه‌كه‌م جیاوازه.‌

 

سه‌حه‌رڕه‌شید وەک مامۆستای خوێندكاره‌كان وتی :شانازیان پێوه‌ ده‌كه‌ین كه‌ جگه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن، خوێندکارەکانمان هەوڵی بەرەوپێشچوونی بەهرەکانیان دەدەن، چونکە پێویسته‌ له‌ناو خوێندكاراندا هه‌ستی هونه‌ری پەرەی پێبدرێت و خوێندكاره‌كان هەوڵی دۆزینه‌وه‌ی بدەن بۆ ئەوەی دواتر نمایشی بكه‌ن، ئێمەش شانازی به‌سه‌رجه‌م كاره‌كانی خوێندكارانه‌وه‌ ده‌كه‌ین.