ساڵانە فیلەکان کۆمەڵکوژ دەکرێن و داوای وەستاندنی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکرێت
ساڵانە ٥٠ هەزار فیل بۆ سود وەرگرتن لە عاج دەكوژرێن، شارەزایان لەسەر ئەوە كۆكن كە وەستاندنی ئەو كۆمەڵكوژییە بەردەوامەی فیلەكان پێویستی بە کارکردن هەیە.
ناوەندی هەواڵ
فیلەكان لە ئەفریقا لە لێواری لەناوچووندان، ئەمەش وایكردوە كە ببنە قوربانی داهاتووی بازرگانانی ئاژەڵە كێوییەكان كە بەهۆی ددانە زەبەلاحەكانیەوە ڕاوی دەكەن.
تیمێكی بچوكی لێكۆڵینەوەی نهێنی لەسەرتاسەری ٩ وڵاتی ئەفریقا كاردەكەن بۆ ئاشكراكردنی تۆڕە تاوانكارییەكان و دادگاییكردنیان، بە ئیرادەیەكەوە كاردەكەن بۆ کەمکردنەوەی گروپە بازرگانییە نایاساییەكانی عاج كە بەرپرسیارن لە مردنی ١٠٠ هەزار فیل.
شارەزایان لەسەر ئەوە كۆكن، كە وەستاندنی ئەو كۆمەڵكوژییە بەردەوامەی فیلەكان پێویستی بە كردەوە
هەیە بەرامبەر بە باندە تاوانبارەكان و بەرپرسە گەندەڵەكانی پشت كوشتنی بەرنامە بۆ داڕێژراوی فیل لە ئەفریقا.