داوای کۆتاییهێنانی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکرێت
ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە شەهیدکردن و پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسانی ئازاد ڕاگەیاندراوێکیان پێشکەشی باڵیۆز و کونسوڵگەرییەکانی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی کوردستان و بەغدا کرد.
ناوەندی هەواڵ
ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە تیرۆرکردن و پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسانی ئازاد هەڵوێستیان خۆیان ئاشکراکرد و ڕاگەیاندراوێکیان پێشکەشی باڵیۆز و کونسوڵگەرییەکانی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی کوردستان و بەغدا کرد، هاوکات کۆپیەکیش بۆ فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور نێردراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوایان کردووە کۆتایهێنانیان بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا کردووە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەدا بەم شێوەیەیە:
بۆ باڵیۆزخانەی وڵاتان لە بەغدا
بۆ کونسوڵگەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان
فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور
هەموو سەندیکاو ڕێکخراوەکانی چاودێری مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەوانان.
ڕۆژی هەینی٢٣ـی مانگی ئابی ٢٠٢٤، هەمووتان بینەری ڕووداوێکی تراژیدی و دوور لە مرۆڤایەتی بوون، لەناو شەقامێکی قەرەباڵغ و دوور لەهەموو ڕێسا و یاساکانی پەیووەست بە سەروەری خاکی عێراق و هەرێم، تورکیا بە درۆن دووکچە ڕۆژنامەنووسی کردە ئامانج کە ناو و ناسنامەیان ڕونکرایەوە و ئەوان چەکدارنەبوون و لەمەیدانی جەنگ نەبوون، ڕۆژنامەوان بوون و لە جێبەجێکردنی کاری ڕۆژنامەوانیدا تیرۆر کران.
ئێمە وەک ڕۆژنامەنووسان چاومان لەوەیه، تەنها وەک هەواڵ و پێشێلکاری ئەم ڕووداوە تۆمار نەکرێت، بەڵکو لەڕێگەی کەناڵە سیاسی و دیبلۆماسییەکانی خۆتانەوە، ئەو دەوڵەتە ناچار بکەن دەست لەم تیرۆرە سیاسییە هەڵگرێت و ڕۆژنامەنووسان پەلکێشی جەنگ نەکات، بە بەرپرسیارەتییەوە لەناو خاکی عێراق و هەرێمدا مامەڵە بکات، چونکە ئەو تاوانەی ئەنجام دراوە دوورە لەهەموو بنەماو یاساکانی جەنگ و مرۆڤایەتی.
چاومان لەهەنگاوی خێرایە بۆ ڕەوینەی مەترسییەکان و بەرگرتن لە کوشتنی ڕۆژنامەوان و تەسکردنەوەی مەودای کاری ڕۆژنامەوانی.
١-عبدالله مەلا نوری/ کەسایەتی سیاسی و پەرلەمانتاری خانەنشین
٢- گۆهدار زێباری/ ڕۆژنامەنووس و چالاکوان
٣-دکتۆر علی زەڵمی/ مامۆستای زانکۆ/ بەریتانیا
٤-شاخەوان علی دەروێش/ ڕۆژنامەنووس/ بەریتانیا
٥-سامان علائەدین نقشبندی/ میدیاکار/ ئەڵمانیا
٦-امین حاجی زەڵمی/ ڕۆژنامەنووس و چالاکوان
٧-ژیان مۆبێرگ / ڕاگەیاندكار/ لندن
٨-نیاز عبدالـلە/ ڕۆژنامەوان و بەرگرکار لە مافی مرۆڤ/ فەڕەنسا
٩-هەورامان نیعمت/ ڕۆژنامەنووس و چالاکوان/ بەریتانیا
١٠-هەندرێن هەورامی/ ڕۆژنامەوان/ بەلجیکا
١١-ئیسماعیل حمەڕەحیم
١٢- سەرۆکی ڕێکخراوی زینۆ بۆ پاراستنی شوێنەوار
١٣-نیاز حامد ئیبراهیم/ شرۆڤەکار لە کاروباری رۆژهەڵاتی ناڤین/ کەنەدا
١٤-ژاڵانە نەقشەبەندی ڕۆژنامەوان/ ئەلمانیا