دایکانی شەممە بە کەلەپچەوە دەستبەسەر کران

دایکانی شەممە لە چالاکییەکانی هەفتەی ٩٦١دا لەلایەن پۆلیسەوە کەلەپچە و دەستبەسەر کران، هاوڵاتیان وەڵامی پۆلیسیان دایەوە و گوتیان "تاوان ئەنجام دەدەیت".

ئیستەنبوڵ

 

چالاکیی هەفتەی ٩٦١ی دایکانی شەممە بۆ چارەنووسی کەسوکارە بێ سەروشوێنەکانیان بەڕێوەچوو، داوایانکرد کە چاو بە دۆسیەکانیاندا بخشێنرێت و ببرێنە دادگا، ئەمەش سەرەڕای بڕیاری دادگای دەستوری ئەو وڵاتە بۆ ڕێگریکردن لە دایکانی شەممە تا بچنە گۆڕەپانی گەلاتەسارای، کە ماوەی ٢١ هەفتەیە ڕێگرییەکە بەردەوامە.

 

لە چالاکییەی ئەم هەفتەیەشدا جگە لە سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، ئیرن کەسکین، زۆرێک لە بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەکە و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بەشدارییان کرد.

 

دایکان کەلەپچە کران

پۆلیس فەرمانی قەدەغەکردنی پارێزگای بەی ئۆغلوی وەک بیانوو هێنایەوە و ڕێگەی بەو چالاکییە نەدا، پێش چەند کاتژمێرێک لە دەستپێکردنی چالاکییەکە، پۆلیس لە گۆڕەپانەکەدا بڵاوەیان پێکرا و دایکان/خەڵکی شەممە و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە کاتی ڕێپێواندا لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدران، دوای ماوەیەک لە گەمارۆدان، پۆلیس دایکانی شەممەی بە کەلەپچەوە دەستگیر کرد، کە زیاتر لە ٢٠ کەس دەبوون

 

هاوڵاتیان کاردانەوەیان بەرامبەر بە پۆلیس نیشان دا

هاوڵاتییەکی زۆر لە دەوری چالاکییەکە کۆبوونەوە و لە هەژماری دیجیتاڵی میدیای خۆیانەوە بە مۆبایلەکانیان بڵاویان کردەوە، پۆلیس ویستویەتی بە گوتنی "تاوانێک ئەنجام دەدەیت"، کردەوەی هاووڵاتییان ڕابگرێت، هاوڵاتییانیش وەڵامیان دایەوە و گوتیان "تۆ تاوانێک ئەنجام دەدەیت، لەبەر ئەوەی تاوان دەکەن، ناتانەوێت دیمەنەکان بگرین".