ژنێکی ٥٤ ساڵ لەگەڵ کوڕە ٢٧ ساڵەکەیدا کوژرا
لە خانەقین کوڕێک دایک و براکەی دەکووژێت و دوای هەڵهاتنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی قسەی تهڵعهت ڕهفعهت، بهرپرسی ئاسایشى نهخۆشخانهی گشتی خانهقین کە بۆ میدیاکانی کردووە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ له گەڕەکی بەختیاری شارۆچكهی خانهقینی سهر به پارێزگای دیاله، دایكێكی تهمهن ٥٤ و كوڕە ٢٧ ساڵەکەی پێكهوه كوژران.
بەپێی زانیارییەکان کوڕێکی دیکەی ژنەکە، دایکی و براکەی کوشتووە و دواتر هەڵهاتووە، پاشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
ڕووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە باشووری کوردستان و عێراق هاوشێوەی سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٢ ڕێژەکەی بەرزە، بەڵام بەهۆی بڕیارێکی وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان کە قەدەغەی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی کوشتن و خۆکوشتنی لە میدیاکانی هەرێمەوە کردووە، ڕووداوەکان شاراوەن و کوشتن و خۆکوشتنەکان بەتایبەت ژنان ناکەوێتەوە بەرچاو و ڕایگشتی لەسەری بێئاگا ماوەتەوە.