بە ژیانی ئازاد کەیسە کۆمەڵایەتییەکان چارەسەر دەکرێن
لە سەردەمێکدا کە کەیسە کۆمەڵایەتییەکان زیادیان کردووە و کێشەکان قووڵتر بوونەتەوە، چەمکی ژیانێکی نوێی ئازاد وەک چارەسەری هەموو کێشەکان و بەدیهاتنی یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز سەیر دەکرێت.
سیلڤا ئیبراهیم
مەنبج-ژیانی نوێی ئازاد نموونەیە بۆ پەیوەندی نێوان ژن و پیاو، ئامانج لێی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیە بۆ ئەو کەیسە کۆمەڵایەتیانەی کە گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست و کۆتایی هێنان بە هەموو جۆرە جیاکارییەکی ڕەگەزی، بۆ بونیادنانی خێزانێکی دیموکراسی.
ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە مێژوودا زۆر پێشێلکارییان بەخۆوە بینیووە، بەهۆی یاسا و داب و نەریتی دەوڵەتی پیاوسالارییەوە جیاکارییەکی زۆر و چەوساندنەوەی کۆمەڵایەتی و جیاوازییەکی گەورە لە نێوان هەردوو ڕەگەزەکەدا هەیە، ئەوەی بابەتەکەی قوڵتر کردەوە شەڕەکانی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی بوو، کۆمەڵگەیان خستە دۆخێکی دوور لە ڕەوتەوە و ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ڕاستی ژن دانا.
"پێویستە دەرفەت بە ژنان بدرێت"
ڕابیعە بەکرو، ئەندامی ئەنجومەنی ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی مەنبج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: مرۆڤ دەتوانێت لە ڕێگەی چەمکی ژیانێکی نوێی ئازادەوە هاوسەنگی لە نێوان ژن و پیاودا بەدەستبهێنێت، هەروەها لە ڕێگەی ڕزگاربوون لە چەمکی خاوەندارێتیش دەکرێت، سەبارەت بە ژنان هەم لە لایەنی خێزان و هەم لە ژیانی هاوسەرگیرییەوە، هەروەها دەرفەتدان بە ژنان بۆ ئەوەی ڕۆڵی پێشەنگی خۆیان بگێڕن لە بونیادنانی خێزانێکی دیموکراسی لەسەر بنەمای هاوبەشی، فرەژنی و هاوسەرگیری منداڵانی کچ لە تەمەنێکی بچووکدا، هەروەها هاوسەرگیریی ڕێکخراو، واتە پیاو ڕێگە نادات ژنەکە هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی تردا بکات، بووەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوە و خۆکوشتن، لە ئەنجامدا خاڵی لاوازی لە خێزان و کۆمەڵگەدا هەیە، کاتێک خێزانێک لەسەر بناغەیەکی دروست بونیاد بنرێت، کۆمەڵگەیەکی تەندروست بونیاد دەنرێت.
"ژن لە کۆمەڵگەدا پشتگوێ دەخرێت"
ڕابیعە بەکرو ئاماژەی بەوەدا، هەموو کێشەکان و هۆکارەکانیان پەیوەندییان بە عەقڵیەتی ئێستای کۆمەڵگەوە هەیە، چونکە هیچ بایەخێک بە بۆچوونی ژنان نادەن یان قبوڵی ناکەن، جگە لەوەش ژنان لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا ئازادی بڕیاردانیان پێنادرێت، بەهۆی ئەوەشەوە، لە زۆر حاڵەتدا ژنان لەبەرچاو ناگیرێن بۆ بۆچوونیان لەسەر هاوسەرگیری، ئەمەش بووەتە هۆی لاوازی و ئاستەنگ لە کۆمەڵگەدا.
هەروەها لەبارەی ڕاستی ژن و مندالانی کچ لە خێزانەکاندا وتی: ژن لە کۆمەڵگەدا پشتگوێ خراون، ڕۆڵی ئەوان تەنها لە ماڵەوە سنوردارە، هەموو بڕیارەکان لە دەستی پیاواندان، واتە پیاو دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی بڕیار بدات و ژنەکان بە پشتگوێخستن دەمێننەوە، لە ئەنجامدا خێزانەکان لە پەیوەندییە ناوخۆییەکانیاندا بێ یەکسانی و دادپەروەری و هاوبەشی دەمێننەوە، ڕێژەی جیابوونەوە لە زیادبووندایە و منداڵان دەبنە قوربانی.
"ئەو یارییانەی دەیکڕن ڕۆڵێک بە کچان دەبەخشێت"
ڕابیعە بەکرو ئاماژەی بەوەکرد، جیاکاری نێوان ڕەگەزەکان لە منداڵییەوە دەست پێدەکات و وتی: ئەگەر سەیری وردەکارییەکان بکەین لە پەروەردەدا ئەوە دیار دەبێت، بۆ نموونە ئەگەر دایک و باوک بیانەوێت یارییەک بۆ کچەکەیان بکڕن، ئەوا دەچن چێشتخانە دەکڕن، ئامێرەکان یان یاری ڕۆڵگێڕان لێرەوە خەیاڵ و خەونی منداڵەکانیان دەکێشن، ەهۆی ئەوەوە ڕێگا بۆ ناسینی داهاتوویان دەکاتەوە.
لە کۆتاییدا ڕابیعە بەکرو جەختی لەوە کردەوە پێویستە منداڵان بە شێوەیەکی دروست دوور لە جیاوازی و چینایەتی گەورە بن، پێویستە یەکسانی لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا هەبێت چونکە جیاکاری دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆمەڵگە.