زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەری ئێزدی گەڕانەوە بۆ شەنگال
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەری شەنگال لە کامپەکانی دهۆکەوە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/05/20240529-20240529-20240529-goc-jpge223c6-image-jpg9c52d1-image-jpg4b787d-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ڕاگەیەندراویکی سەبارەت بە گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ زێدی خۆیان دا و ڕایگەیاند، زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەر کە لە کامپەکانی شاری دهۆک لە باشووری کوردستانەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان و پرۆسەی گەڕانەوەش لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچەوە هەماهەنگی دەکرێت.
ئیڤان فایەق ئەوەشی خستەڕوو، کە گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ زێدی خۆیان لە ژێر چاودێری وەزارەت و لە چوارچێوەی پڕۆژەی وەزارەتەکەیەتی بۆ داخستنی کامپەکان و کۆتاییهێنان بە کۆچ لە ناوخۆی وڵاتدا، ئیڤان فایەق ڕاشیگەیاند، بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بۆ داخستنی سەرجەم کامپەکان و گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ سەر خاکی خۆیان.