زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەری ئێزدی گەڕانەوە بۆ شەنگال

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەری شەنگال لە کامپەکانی دهۆکەوە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ڕاگەیەندراویکی سەبارەت بە گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ زێدی خۆیان دا و ڕایگەیاند، زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەر کە لە کامپەکانی شاری دهۆک لە باشووری کوردستانەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان و پرۆسەی گەڕانەوەش لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچەوە هەماهەنگی دەکرێت.

 

ئیڤان فایەق ئەوەشی خستەڕوو، کە گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ زێدی خۆیان لە ژێر چاودێری وەزارەت و لە چوارچێوەی پڕۆژەی وەزارەتەکەیەتی بۆ داخستنی کامپەکان و کۆتاییهێنان بە کۆچ لە ناوخۆی وڵاتدا، ئیڤان فایەق ڕاشیگەیاند، بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بۆ داخستنی سەرجەم کامپەکان و گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ سەر خاکی خۆیان.