دۆسیەی هالیسە ئاکسۆی دواخرا

دانیشتنی دۆسیەی هالیسە ئاکسۆی، کە بە پشتبەستن بە لێدوانەکانی دانپێدانەر ئومیت ئەکبیک کرایەوە، دواخرا.

ناوەندی هەواڵ

 

هالیسە ئاکسۆی کە دەوڵەتی تورکیا تەرمی کوڕەکەیان بە ناوی عەگید ئیپەک لە سندوقێکی کارگۆدا بۆ ناردەوە، لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣ بەهۆی لێدوانی دانپێدانان ئومید ئەکبیکەوە دەستگیر کرا و ئازاد کرایەوە، بەڵام دۆسیەکەی لە دادگادا بەردەوامە.

 

هالیسە ئاکسۆی بە پڕوپاگەندەی "ئەندامێتی ڕێکخراوەکە" دەستگیر کرا، دانیشتنی چوارەمی دۆسیەی هالیسە ئاکسۆی لە دادگای ١٠ی تاوانە قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو، هالیسە ئاکسۆی کە دادگایی دەکرێت، بەشداری دانیشتنەکەی نەکردووە، پارێزەرەکانی زەینەب قەرەیلان و نەکات چیچەک ئامادەی دانیشتنەکە بوون.

 

پارێزەران داوایان کردووە سەرجەم لێدوانەکانی دانپێدانراو ئومیت ئەکبیک بخرێنە ناو دۆسیەکەوە، دادوەری دادگا داواکارییەکەی ڕەتکردەوە و دانیشتنەکەی بۆ ٨ی تشرینی دووەم  دواخست بەهۆی ئەوەی بەڵگەنامەکانی ئەو کەسەی پەیوەندی بە لێدوانەکانی ئومیت ئەکبییکەوە هەیە، نەنێردراوە.