خەباتی ژنان لە ژێر چەتری کۆنگرە ستار ٢٠ ساڵە بەردەوامە
بە بۆنەی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆنگرەی ستار، ژنان لە کۆبانێ ئاماژەیان بەوەکرد، لە ژێر چەتری کۆنگرەی ستار خەباتی ٢٠ ساڵ
کۆبانێ
ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان لەژێر چەتری کۆنگرەی ستار لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، یەکگرتوویی خۆیان ڕێکخست، دوای ٩ ساڵ خەباتی شاراوە لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس، بە پاڵنەری شۆڕشی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، گەشتی ژنان بۆ ئازادی لە ژێر ناوی کۆنگرە ستار بەردەوام بوو. کۆنگرەی ستار کە لە ١٣ لیژنەدا ڕێکخراوە، شوێنێکی ڕێکخستنە نەک تەنها بۆ ژنانی کورد، بەڵکو بۆ هەموو ژنانی پێکهاتەی جیاواز لە ناوچەکەدا.
بە بۆنەی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆنگرەی ستار، ژنان لە کۆبانێ لە گۆڕەپانی ژنانی ئازاد لە کۆبانێ ڕاگەیەندراوێکیان داو ڕایانگەیاندووە، لەژێر چەتری کۆنگرە ستار خەباتی ٢٠ ساڵە بەهێزتر و چڕتر دەکەنەوە و ژن، ژیان، ئازادی دەکەنە واقیع لە هەموو بوارێکدا.
ڕاگەیاندنەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.