"لە شەڕی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا نزیکەی هەزار منداڵ گیانیان لەدەستدا و برینداربوون"
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە زیانەکانی مرۆیی و ماددی ئەو شەڕە زۆر گەورە و ئاشکرایە، بە تایبەت بۆ ئۆکراینا و گەلەکەی و لێکەوتە ئابوورییەکانیش بۆ هەموو جیهان خراپن.
ناوەندی هەواڵ
٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ ساڵیادی ٣١ەمین ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئۆكراینایە لە یەكێتیی سۆڤیەت و ڕۆژی سەربەخۆیی هاوكاتە لەگەڵ شەش مانگی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا.
ئهنجومهنی ئاسایشی نهتهوه یهكگرتووهكان كۆبوونهوهیهكی بۆ تاوتوێكردنی بهرگری و ئاشتی ئۆکراینا كرد. لەو کۆبوونەوەیەدا کە هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر شەڕی ڕووسیا دژ بە ئۆکراینا، نوێنەرایەتی چاودێری مافی مرۆڤ، چاودێری ئەو شەڕەی کردووە لە ٢٤ی شوبات بۆ ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢، بەپێی ئامارەکانیان، لە ئۆکراینا ١٣ هەزار و ٥٦٠ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، کە ٣٦٢ کەسیان منداڵن و ٧ هەزار و ٩٤٦ کەسیش برینداربوون.
ماتیلدا بۆگنەر، سەرۆکی نوێنەرایەتی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ئۆکراینا رایگەیاند: ژمارە راستەقینەکان زۆر زیاترن و لە پشت هەر یەکێک لەو ژمارانەوە کەسێک هەیە کە گیانی لەدەستداوە یاخود بریندار بووە، ڕۆژانە لەگەڵ کەسانێکدا قسە دەکەین کە زیانیان پێگەشتووە لەپێناو بیستنی و بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ و یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان.
نوێنەرایەتییەکە تاوانەکانی جەنگ و دەستبەسەرکردنی خەڵکی مەدەنی بەبێ هۆکار و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ڕووسیا تۆمار کردووە کە ٣٢٧ حاڵەتە، لەو ژمارەیە ٢٧٩یان پیاو و ٤٤٧یا ژن و کوڕن.
١٠٥ كەس سەربەست كراون و ١٤ كوژراو، کە ١٣ پیاو و ژنێکن دۆزراونەتەوە، ٣٩ حاڵەتی دەستگیرکردنی بێ هۆکار کە ٣٤ پیاو و ٤ ژنن بەڵگە کراوە.
ماتیلدا بۆگنەر وتیشی: بانگەوازمان بۆ هەردوولا دووپات دەکەینەوە کە بەردەوام بن لە گرنگیدان بە پاراستنی خەڵکی مەدەنی لە بەردەوامی شەڕدا، نوێنەرایەتییەکە بەردەوام دەبێت لە بەڵگەنامەکردنی ڕاستییەکان، کە بەشێکی سەرەکییە لە ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکانی زیاتر و لێپرسینەوەیان لە پێشێلکارییەکانی ڕابردوو و دوایین ئەنجامەکانیش دەخرێنەڕوو.