کۆچبەرانی سەرێکانی: دەمانەوێت بە پارێزراوی بگەڕێینەوە بۆ شارەکەمان
ژنانی کۆچبەری شاری سەرێکانی کە لە شاری قامیشلۆ نیشتەجێ بوون، ڕایانگەیاندووە کە هەمیشە خەبات دەکەن بۆ گەڕانەوە، بۆ شارەکەیان بە پاریزراوی و بە کەرامەتەوە.

زەینەب عیسا
قامیشلۆ- لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر شاری سەرێکانی دەستیپێکرد، کە دەوڵەتی تورکیا لە هێرشە دڕندانەیەکانیدا، هەموو جۆرە چەکێکی لە دژی هاوڵاتییانی سەرێکانی بەکارهێنا، هەروەها دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی دوای بەرخۆدانێکی بێوێنەی هاوڵاتیان، سەرێکانییان داگیرکرد و سەدان هەزار کەس بەزۆر کۆچبەر بوون.
بە نزیکبوونەوەی حەوتەمین ساڵیادی داگیرکردنی سەرێکانی لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنانی کۆچبەر بۆچوونی خۆیان بۆ ئاژانسەکەمان دەربڕی و ئاماژەیان بەوەکرد، ژیان لە کامپی ئاوارەکان چەندە سەخت بێت، هەمیشە لە خەباتدا، دەبن بۆ گەڕانەوە بۆ سەر خاکی باوباپیرانیان و گەڕانەوە بۆ شارەکەیان بە کەرامەتەوە.
"پلانی زۆر خراپ دژی شارەکەمان ئەنجامدرا"
زەهرا سەمۆ ئاماژەی بەوەدا، کە هێرشەکان بۆ سەر شارەکەیان پلان بۆ داڕێژراو بوون و وتی: لە ساڵی ٢٠١٩ هێرشە دڕندەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر شاری سەرێکانیێمان ئەنجامدرا، هەموو دەوڵەتە نێودەوڵەتییەکان پشتیوانی دەوڵەتی تورکیایان کرد لە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە بۆ سەر شارەکەمان، کە شاری سەرێکانی بە هەموو نەتەوەکانی، کورد، عەرەب، ئەرمەنی و سریانی ناسرابوو، لەوێ بە ئارامی دەژیا و هیچ جیاوازییەکی تێدا نەبوو، لە ساڵی ٢٠١٢ کە شەڕی جەبهەت نوسرە لەسەر شارەکە ئەنجامدرا، هاوڵاتیانی دژی چەتەکان وەستانەوە و شارەکەیان ئازاد کرد، لەگەڵ ئەو هێرشانەی کە لە ساڵی ٢٠١٩ جارێکی تر بۆ سەر شارەکەمان کرایەوە، هەموویان پلانیان بۆ دانرابوو، لەو کاتەدا پلانی زۆر خراپ دژی شارەکەمان ئەنجامدرا، کاتێک پلانیان دانابوو ئێمە بکەنە پەنابەر و شارەکەمان داگیر بکەن.
'ئێمە نامانەوێت زمانی تورکی زاڵ بێت بەسەر شارەکەماندا"
زەهرا سەمۆ باسی لەوە کرد، کە هاوڵاتیانی سەرێکانی لە سەختیدا دەژین و داوای گەڕانەوەی سەلامەت دەکەن، وتی: وەک هاوڵاتیان سەرێکانی ئازارێکی زۆرمان هەیە، گەلەکەمان لە سەختیدا دەژین، دەبینین شارەکەمان نزیکەی ٣٠ کم دوورە و ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ شارەکەمان، چونکە داگیرکەران لەوێ نیشتەجێ بوون، هەروەها جوگرافیای شارەکەمان دەگۆڕن و لە قوتابخانەکانیدا زمانی تورکی فێر دەکەن و بەردەوام پێشێلی ئەو گەلانە دەکەن کە لەوێ ماونەتەوە، ئێمە ئەم ڕێبازانە قبوڵ ناکەین، ئێمە ئەم ڕێبازانە قبوڵ ناکەین، وەک چۆن شارەکەمان شارێکی کوردییە و زمانی تورکی لە قوتابخانەکانیدا دەخوێندرێت، هەموو ئەم شتانەی کە ڕوودەدەن دژی مافی مرۆڤن، بەڵام کەس قسە ناکات، ئەمە حەتەمین ساڵەی ئێمەیە وەک پەنابەر و هەموو ساڵێک هیوادارین بگەڕێینەوە، ئەمساڵیش ئارەزوومان ئەوەیە بە سەلامەتی بگەڕێینەوە بۆ شارەکەمان و بە کەرامەتەوە لەوێ بژین، تا وڵاتی خۆمان ڕزگار نەکەین و داگیرکاری لە نێو خۆماندا قبوڵ ناکەین، بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان و خەبات.
"با سەرێکانی لە ژێر چاودێری خۆبەڕێوبەری بێت"
هەروەها ئارمانج محەمەد هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە گەڕانەوەی شاری سێرێکانی دەربڕی، ئاماژەی بەوەدا، کە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بۆ ئێمە ڕۆژێکی ڕەشە، لەو ڕۆژەدا دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هێرشە دڕندەکانی خۆی بۆ سەر شارەکەمان ئەنجامدا و دوای بەرخۆدانێکی بێهاوتای شەڕڤانان شارەکەمانی داگیرکرد، ئێمە ناچار بووین کۆچ بکەین بۆ شاری قامیشلۆ، لە ژێر هەلومەرجی سەختی ژیاندا دەژین و بەرەنگاری دەبینەوە، بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی ئاوارە لە کامپەکان لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین و بەردەوامن لە بەرخۆدانیان، هیوادارین هەرکەسێک بڵێت ئێمە مافی مرۆڤ دەپارێزین، مافەکانمان بپارێزێت و شارەکەمان ئازاد بکات، بۆ ئەوەی ئێمەش وەک هەموو گەلان، لە ژێر چاودێری خۆبەڕێوبەری و لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک "قەسەدە"دا بە پارێزراوی بژین.
"خەباتەکەمان بەردەوام دەبێت تا شارەکەمان لەدەست داگیرکەران ڕزگاری دەبێت"
ڕۆهیلات موسلیم ڕایگەیاند، کە خەباتیان تا ڕزگارکردنی شاری سەرێکانی بەردەوام دەبێت وتی: کۆچبەرێکی سەرێکانیم کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە ناچار بووم ئاوارەببم، لە کاتی کۆچکردنماندا ڕووبەڕووی چەندین سەختی بووینەوە تا گەیشتینە شارێکی ئارام، ئەمە حەوتەمین ساڵە کە شارەکەمان بەجێهێشتووە و ئەندامانی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە ماڵ و خاکی ئێمەدا دەژین، چاوەڕێی گەڕانەوەی سەلامەتین بۆ شارەکەمان،بەرخۆدێرین و بە ئیرادەوە تێدەکۆشین تا شارەکانمان لەدەست داگیرکەران ڕزگار دەکەین و هیوای گەڕانەوەی بەکەرامەتوە دەخوازین، هەرگیز ئەو پێشێلکاری و توندوتیژیانەی لە سەرێکانی بەرامبەر بە هاوڵاتیان کراون قبوڵ ناکەین، هیوامان لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەیە کە ئەم کەسانەی پێشێلکاری و توندوتیژی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجام دەدەن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.