کۆچبەرانی کامپی واشۆکانی: داوای ڕەنجی چەند ساڵەمان دەکەین

کۆچبەرانی کامپی واشۆکانی بەبۆنەی ڕۆژی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران داوای گەڕانەوەیان بۆسەر خاکی خۆیان کردو وتیان: هەموو خانوو و زەوییەک لە سەرێکانی بە ڕەنجی چەندین ساڵەمان دروستکراوە.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩دا، شاری سەرێکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داگیرکرد، هەزاران کەس کە موڵک و ماڵی خۆیان بە ڕەنجی چەند سالە دروست کردبوو، شەوێک دەوڵەتی تورکیا بە چەکی قەدەغەکراو و فڕۆکە هێرشی کردە سەریان و هەزاران کەسی ناچار کرد کۆچ بکەن، چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەستیان بەسەر موڵکی کۆچبەراندا گرت، کۆچبەرانی کامپی واشۆکانی ئاماژەیان بەوەکرد، داگیرکردنی سەرێکانی پێشێلکردنی ڕەنجی هەزاران کەس بووە، لە ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران، ژنانی کۆچبەری سەرێکانی کە لە کامپی واشۆکانی دەژین بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.

 

"دەوڵەتی تورکیا پێشێلی مافی مرۆڤ و کار دەکات، بەڵام جیهان چاوی داخستووە"

کۆچبەرێک بە ناوی شەمسا عەلی ئاماژەی بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەکات وتی: بۆ ماوەی ٥ ساڵە لە کامپی واشۆکانی بەرخۆدان دەکەین، ئەوانەی کە زۆرترین زەحمەتی دەبینن ژنانن، بەڵام ئەوانەی ژیان دروست دەکەن و بەرگرییەکی گەورە ئەنجام دەدەن ژنانن، لە سەرێکانی موڵکمان هەبوو، هەموو کۆچبەرێک زەوییەکی هەبوو. ئەو خانوو زەوییانە ڕەنجی ساڵە بوون، بەهۆی داگیرکردنی سەرێکانییەوە، ڕەنجی چەندین ساڵ پێشێل کرا، دەوڵەتی تورک هیچ بەها و ڕێزێک بۆ کاری مرۆڤ نیشان نادات، بێدەنگیی دەوڵەتە نێودەوڵەتییەکان هەروەها پێشێلکردنی کار و بوونی مرۆڤە، لەم ڕۆژەدا داوای گەڕانەوەی خاک و نیشتمانمان دەکەین.

 

"بەرخۆدانمان لە کامپەکە بۆ گەڕانەوەی سەرێکانییە"

کۆچبەرێک بە ناوی جەمیلە محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، هەزاران کەس ئەمڕۆ لە کەمپی واشۆکانی کار دەکەن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بوونی ئێمە لە کامپەکە بۆ گەڕانەوەی شارەکەمانە، ئەگەر دەوڵەتی تورکیا بیەوێت بە داگیرکردن کارەکانمان پێشێل بکات ڕێگە نادەین، ئەمڕۆ لە کامپەکەدا ڕەنج و تێکۆشانێکی گەورە دەکەن بۆ ئەوەی خاوەنداری لە ڕەنجی خۆیان و داپیران و باپیرانیان بکەن، با حکومەت نەڵیت ڕۆژی مافەکانی مرۆڤ یان ڕۆژی کرێکاران، ئەو ڕۆژۆەی کۆچمان کرد کی خاوەنداری لێکردین؟ تا ئێستا ڕێکخراوە مرۆییەکان یارمەتی کۆچبەرانی سەرێکانی نادەن، ئەوەی ڕێکی خستین و شوێنێکی بۆ دروستکردین، خۆبەڕێوەبەری بوو، لە کامپەکەدا بارودۆخی کۆچبەران لە مەترسیدایە، چاوەڕێی هیچ کەسێک ناکەین، بە بەرخۆدان خاوەنداری لە ڕەنجی خۆمان دەکەین.