کۆبوونەوەکانی شاندی ژنانی ڕۆژئاوا لە سویسرا بەردەوامە
شاندی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە شاری سانت گالنی سویسرا لە پانێڵێکدا گفتوگۆیان دەربارەی دۆخی ڕۆژئاوا، ڕووداوەکانی ئەم دواییەیی سووریا و دۆخی ژنان کرد.

ناوەندی هەواڵ
شاندی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ماوەی چەند ڕۆژێکە لە وڵاتانی ئەورووپان و دەربارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا و ژنان لەگەڵ لایەن و ڕێکخراوەکاندا لە ئەنجامدانی زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارێکدان.
شاندەکە پێكهاتوون لە؛ ئەمینە عومەر، ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی سووریا مونا یوسف، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی سووریا شەهرزاس جاسم، وتەبێژی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ژیان حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستارو جۆرجێت بەرسووم، وتەبێژی یەکێتی ژنانی سریانی.
لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیاندا شاندەکە لە شاری سانت گالنی سویسرا بە ئەنجامدانی پانێڵێک گفتوگۆیان دەربارەی دۆخی ڕۆژئاوا، ڕووداوەکانی ئەم دواییەیی سووریا و دۆخی ژنان کرد. لە پانێڵەکەدا کە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند چالاکوانانی ژن و ژنانی کورد بەشداربوون. دوای پێشکەشكردنی تەوەری پانێڵکە دواتر بە گفتوگۆی کراوە ئەو بابەتانە هەڵسەنگێندران. لە پانێڵکەکەدا بە تایبەت ڕاوەستە لەسەر سیستمی ناناوەندی و دیموکراتیک کراو وەک پێویستییەک بۆ چارەسەری کێشەکانی لێکدرایەوە.