کۆڕبەندی ژنان لە حەسەکە: ژنان باس لە مافەکانیان دەکەن لە دەستووری نوێی سووریادا

ژنانی پارێزەر خەریکی ڕێکخستنی 'کۆڕبەندی یاسایی ڕاوێژکاری'ن بۆ نووسینەوەی مافەکانیان لە دەستووری نوێی سووریادا.

حەسەکە

 

بە ئامانجی داننان بە ماف و داخوازییەکانی ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا، ئەنجومەنی دادپەروەری ژنان و لیژنەی یاسا و دادپەروەری کۆڕێکی ڕاوێژکاری مافی مرۆڤ بەڕێوەدەبەن، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لەم کۆڕبەندەدا ئامادەن، لەوانە نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنان، سەندیکای پارێزەران، هەماهەنگی ژنانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

 

ڕۆڵی ژنان لە نووسینی دەستووردا ماف و دەستکەوتەکانی ژنان دەپارێزێت

میزگین حسێن، ئەندامی لێژنەی ئامادەکاریی کۆڕبەندی ڕاوێژکاری خاوەندارێتی هزری وتاری سەرەتایی پێشکەش کردو ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی ئەم کۆڕبەندەوە باس لە داواکاری و مافەکانی ژنان لە دەستووری نوێی سووریا دەکەن و وتی: ئەم کۆڕبەندە لەلایەن ئەنجومەنی دادپەروەری ژنان و لیژنەی یاسا و دادپەروەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە ڕێکخرابوو، دەیان ژن لە ڕێکخراوەکانی ژنان و نوێنەری دامودەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکای پارێزەران ئامادە بوون، لە ڕێگەی ئەم کۆڕبەندەوە دەتوانین لە چوارچێوەی دەستووری نوێی سووریادا داواکاری و مافەکانی ژنان بەدەستبهێنین، ئەمەش لەم پرۆسەیەدا گرنگە. بەو پێیەی لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆنگرەی نیشتمانی بۆ نووسینی دەستوور دادەمەزرێت، ڕۆڵی ژنان جەوهەری و گرنگ دەبێت. "ئەمە بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گرنگە".

 

لە کۆڕبەندەکەدا بارودۆخی سیاسی و پێگەی ژنان لەو پێشهاتانەی لە سووریا ڕوودەدەن تاوتوێ دەکرێت، ئەو گروپانەی بۆ ئەو مەبەستە پێکدەهێنرێن هەریەکەیان باس لە بابەتێک دەکەن و ئەنجامەکانیش لە مەکۆدا باس دەکرێن. کۆڕبەندەکە بە ڕاسپاردەکان کۆتایی دێت.