کۆبانی ئامادەیە بۆ ئاهەنگی گەورەی ٨ی ئادار
دەستەی کولتووری شاری کۆبانێ کارەکانی بۆ ئەو ئاهەنگە گەورەیەی کە بڕیارە لە کۆبانێ بەڕێوە بچێت خێراتر کرد.

ئێلڤین محەمەد
کۆبانێ- بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنانەوە، چاند و هونەری باقی خیدۆ و هیلالی زێڕینی شاری کۆبانێ خۆیان بۆ ئاهەنگگێڕان ئامادە دەکەن و هەر بەو هۆیەشەوە لە ناوەندی چاند و هونەری شاری کۆبانی پەروەردە وەردەگرن.
فاتمە خەلیل، بەڕێوەبەری هیلالی زێڕین کە لە نێو گروپی هەڵپەڕکێی دایکاندا جێگەی خۆی گرتووە و هاوکات لە دەستەی کارگێڕی ئەو گروپەدایە وتی: مانگی پیرۆز لە پێشمانە، نەورۆز و ٨ی ئادار نزیکبووەتەوە، پێش هەموو شتێک پیرۆزبایی مانگی ئادار و ٨ی ئادار لە هەموو ئەو ژنانی بەرخۆدێر دەکەین.
هاوکات سەبارەت بە ژمارەی ئەو گروپانەی بەشداری ئاهەنگەکە دەکەن وتی: ناوەندی هیلالی زێڕین و تەڤگەری چاند و هونەری شاری کۆبانێ، کە ژنان دەستبەجێ جێگەی خۆیان لەناو هەڵپەڕکێکاندا گرتووە گروپێکی گەنجان و گروپێکی دایکانن، من لە نێو گروپی دایکاندا جێگای خۆمم گرتووە، دوو هونەرمەندی سەربەخۆمان هەیە، هەردووکیان خەڵکی شاری کۆبانێن، ئەو گروپانەی کە ئامادەن پەیمانگای ڤەژین و گروپی شەهید ئەسمەر و شەهید گیڤاران.
"بەرخۆدانی بەنداوی تشرین ڕەهەندێکی جیاواز بە چالاکییەکانی ئەمساڵ دەبەخشێت"
فاتمە خەلیل لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دەتوانین بڵێین شانبەشانی ئەم ئامادەکاریانە، بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین ڕەهەندێکی جیاواز بە چالاکییەکانی ئەمساڵ دەبەخشێت، دەبیندرێت کە ژنان چۆن لە بەنداوەکەدا بەرخۆدان دەکەن، نەک تەنها ژنان، بەڵکو گەنجان و کوڕانیش بەرخۆدێری دەکەن، دەتوانین بڵێین کە پەروەردەکانمان بەردەوامە، هەموو ڕۆژێک گروپەکان پەروەردە دەکەن، ئەمڕۆش کۆمەڵەکه لە ناوەندی چاند و هونەری باقی خیدۆ کۆبووینەوە بۆ چاودێریکردنی گروپەکان، لە کۆتاییدا هیوادارم هەمووان پشتگیری لە ٨ی ئادار بکەن، پشتگیری لە خەباتی ژنان بکەن، بەو پێیەی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە، دەبێت بە ڕۆح و ڕەنگی ئەم دروشمە ئەمڕۆژە پیرۆز بکەین.