کاسی هوكول، یەکەم پارێزگار لە مێژووی نیویۆرکدا
ژنێک بۆ یەکەمین جار لە مێژووی نیویۆرکدا بووە پارێزگاری شاری نیویۆرکی ئەمریکا.

ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ٢٤ی ئاب، سیاسەتمەداری ئەمریکی "کاسی هوکول" سوێندی خوارد و بووە یەکەمین ژنی پارێزگار لە مێژووی نیویۆرک، ئەمەش دوای دەستلەکار کێشانەوەی پارێزگاری پێشوو لە ١٠ی ئاب بە هۆکاری گێچەڵی سێکسی.
لە میانەی مەراسیمی دەستبەکاربوونی بەڵێنی داوە گۆڕانکاری لە سۆخی سیاسی دەوڵەتدا بکات و متمانەی نیویۆرکییەکان بە حکومەتەکەیان بگەڕێنێتەوە.
کاسی هوکولی ٥٧ ساڵ، ٥٧مین پارێزگاری ویلایەتی ئەمریکایە، پێشتر وەک سەرۆکی شارەوانی لە باکوری نیویۆرک کاری کردووە، هەروەها سەرۆکایەتی ١٠ ئەنجومەنی گەشەپێدانی ئابووری نیویۆرکی کردووە و هەڵمەتێکی دژی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کامپی کۆلێژەکانی نییویۆرک بەڕێوەبردووە.
ت.پ