ژنانی ئێزدی: دوای پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ پێویستە خەباتی خۆمان بەهێزتر بکەین

ژنانی ئێزدی بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە پێشوازییان لە پەیامی مێژوویی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، داوایان لە هەموو ژنان کرد خەبات چڕتر بکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی جەستەیی ڕێبەرایەتی ئازاد بکەن.

شەنگال

 

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لە ٢٧ی شوباتی ئەمساڵدا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیامی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانیان خوێندەوە، بانگەوازەکەی ڕێبەر ئۆجالان لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان لەسەر شاشە گەورەکان ڕاستەوخۆ پەخشکرا و بە ملیۆنان کەس بە تایبەت لە کوردستان و هەموو جیهان گوێیان لێ گرت.

 

لە شەنگال بانگەوازی مێژوویی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا و ژنانی ئێزدی سەبارەت بە پەیامەکە دڵخۆشی خۆیان دەربڕی.

 

"ئێمە زۆر دڵخۆش بووین بە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ"

بەسێ ئاڤێستا، ئەندامی ئەنجومەنی خۆسەری سەردەشت، ڕایگەیاند کە ئەوان وەک پێکهاتەی ئێزدی زۆر دڵخۆش بوون بە پەیامەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: ئێمە ویستمان نەک تەنها بە وێنە، بەڵکو بە شێوەی کەسی بیبینین و دەنگی ببیستین. ئەمە خواستی ئێمە بوو، بەڵام پەیامەکەی هەر هات و ئەمە بۆ ئێمە زۆر گرنگە. لە لایەکی تریشەوە بینینی وێنەی ڕێبەر ئاپۆ دوای ئەوەندە ساڵ هەستێکی زۆر جیاواز و قووڵی بۆ ئێمە هێنا، وەک گوتمان زۆر دڵخۆش بووین بە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ و هیوامان ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت.

 

بەسێ ئاڤێستا ڕایگەیاند کە قسەکردن لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان ئاسان نییە و هەستی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: "ئەگەر سبەی باسی ڕێبەر ئاپۆش بکەین ناتوانین هەقی تەواوی پێبدەین".

 

"دوای پەیامی ڕێبەر ئاپۆ، پێویستە خەباتی خۆمان بەهێزتر بکەین"

ئیمشە کۆرکۆرکی، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی گشتی شەنگال، وتی: پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چوار پارچەی کوردستان و هەموو جیهانە، لە سایەی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو کردەوانەی کە لە پێناو ئازادییەکەیدا دەستیپێکرد، پرۆسەیەکی لەو شێوەیە دەستی پێکرد. وەک ژنانی ئێزدی و تاژێ بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو ژنان ئەوەیە کە بەردەوام بین لە خەبات و بەرخۆدان و چالاکییەکانمان، تا بتوانین لە ڕووی جەستەییەوە ڕیبەرایەتی ئازاد بکەین، پێویستە دوای پەیامی ڕێبەر ئاپۆ خەباتی خۆمان بەهێزتر بکەین.