دەوڵەتی تورکیا ١٨ کەسی دەستگیر کرد
داواکاری گشتی ئەستەنبوڵ ١٨ کەسی بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" دەستبەسەر کرد، کە دوانیان منداڵە، دواتر بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو.

ناوەندی هەواڵ
لە دوێنێوە، لە چوارچێوەی ئەو لێپرسینەوەیەی لەلایەن داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵەوە بەڕێوەدەبرێت، پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و ١٨ کەسی بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە ڕێکخستن” دەستبەسەرکرد.
ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، ئەنجومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، ئەنجومەنی خوێنداکارانی ئازادیی ئیستەنبوڵ (ISOM)، فیدراسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست (SGDF) و ژنانی گەنجی ئازاد ( OGK) لە ناو دەستبەسەرەکاندان.
ئەو ١٨ کەسە بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە ڕێکخستن” دەستبەسەرکران، دوای کارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ڕەوانەی دادگای چاگلاینی ئیستەنبوڵ کران.
دوا بەدوای ئەوە، داواکاری گشتیی بە داواکاری زیندانی کردن، دەستبەسەرکراوەکانی ڕەوانەی دادگای سزای تاوان کرد، داواکاری گشتییش بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە ڕێکخستن” ١٧ کەس کە، دوو کەسیان منداڵە زیندانی کرد و کەسێکیش بە مەرجی چاودێری یاسایی دادگا ئازاد کرا.
گەنجان بڕیاری زیندانی کردنیان شەرمەزار کرد، بێ پچڕان دروشمی “فشار ناتوانێت بمان ترسێنێت” و “بژی بەرخۆدانی زیندانەکان”یان بەرزکردووە.