بەڕێوەبەرانی ماڵی ژنان: ئێمە لە سەردەمی شۆڕشدا خەباتی کۆمەڵایەتییمان پێشخست

بەڕێوەبەرانی ماڵی ژنان ڕایانگەیاند، کە ئەوان وەڵامی ئازارەکانی هەموو ژنانی سووریان و ڕایانگەیاند، کە ژنان لە سەردەمی شۆڕشدا پەرەی بە کاری کۆمەڵایەتی داوە و گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرز.  

نەغم چاچان

 

قامیشلۆ-سەرەڕای زیادبوونی ئەو گرژی و سەختییانەی کە لە ڕۆژئاوای کوردستان سەریان هەڵداوە، ماڵی ژنان دەستبەرداری ڕۆڵی خۆی نەبووە، بەردەوامە لە چاودێریکردنی پرسی ژنان و پاراستنی مافەکانیان، بەڕێوەبەرانی ماڵی ژنان جەختیان لەوە کردەوە، کە ئیرادەی ژنان لە هەموو بارودۆخێک بەهێزترە.

 

بەڕێوەبەرانی ماڵی ژنان بە ئاژانسەکەمانیان ڕاگەیاندووە، کارەکانیان بووەتە وەڵامێک بۆ ئازارەکانی هەموو ژنانی سووریا.

 

ئیلهام عومەر وتی: ئەگەر بناغەیەکتان هەبێت، لە هەر کارێکدا، سەرکەوتوو دەبن، من لە ساڵی ١٩٨٧دا کاری هێڵی پێشەوەم بۆ مافەکانی ژنان دەکرد، ساڵی ٢٠١١ ماڵی یەکەمی ژنان لە قامیشلۆ دامەزرا و دواتر لە زۆر شوێنی سووریادا.

 

”ئامانجمان لە دامەزراندنی ماڵی ژنان چارەسەرکردنی ئازارەکانە”

ئیلهام عومەر وتی: ئامانجمان لە دامەزراندنی ماڵی ژنان چارەسەرکردنی کێشەکانی هەموو ئەو ژنانەیە کە لە سووریا دەژین و وەڵامێک بێت بۆ ئازارەکانی ژنان، لە کۆمەڵگەدا قبوڵ نەبوو ژنێک بێت و کێشەی خێزانی یان کۆمەڵگە چارەسەر بکات، بۆیە خەباتی ئێمە یەکسان و دیموکراتیک بوو تا ماڵی ژنانمان لە کۆمەڵگەدا قبوڵ کرا.

 

”ماڵی ژنان خەریکی چارەسەرکردنی کێشەی پەنابەران بوو”

ئیلهام عومەر باسی لەوەشکرد، زۆرێک لە پیاوان، چونکە باوەڕیان بە ماڵی ژنان هەیە، کێشەکانیان پێدەڵێن، بۆ ئەوەی چارەسەریان بکەین، و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: ئامانجمان بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی و یەکسانە، بەو پێیەی ناوچەکانمان ئارام بوون، خەڵکێکی زۆر لەو ناوچانەی هێرشی تێدابووە هاتنە ناوچەکانمان و ماڵی ژنان کێشەکانیان چارەسەر کرد.

 

”ماڵی ژنانمان لە پایتەختی سوورویا دامەزراند”

ئیلهام عومەر ئاماژەی بەوەدا، کە ژنان بە دەستێک چەکیان هەڵگرتووە، لە سەردەمی شۆڕشدا بە دەستێک کاری کۆمەڵایەتییان ئەنجامداوە و وتی: ژنان هەموو کێشەکانیان دەهێننە ماڵی ژنان، بۆ ئەوەی ئەو کێشانە بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن، ژنان لە هەموو بوارێکدا، خۆیان نیشانداوە و واژۆی خۆیان لەسەر شۆڕش داناوە، تەنانەت ماڵی ژنانمان لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کردۆتەوە، بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو ژنان ئەوەیە ئازادی و ماف و بوونی خۆیان بەدەست بهێنن.

 

”ماڵی ژنان یەکناگرێتەوە”

مەبروکا ئیبراهیم ڕایگەیاند، کە لە ساڵی ٢٠١٦ پەیوەندی بە ماڵی ژنانەوە کردووە، و ڕایگەیاندووە کە وەک ژنێک ئەقڵیەتی حکومەتی کاتی قبوڵ ناکات و وتی: ماڵی ژنان یەکناخرێت و کارەکانمان بەردەوام دەبێت، حکومەتی کاتی ژن قبوڵ ناکات، ئێمەش ئەقڵیەتی ئەم حکومەتە قبوڵ ناکەین، ژن هەمیشە بوونی دەبێت، کەس ناتوانێت ئیرادە و بوونی ژن لەناو ببات.