کاندیدی شارەوانی زرگان: بەبی ترس خزمەتی گەل دەکەین

حەبوبە ڕیدوان، کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی زرگان ئاماژەی بەوەکرد، بەبێ ترس خزمەت بە ژنان و گەلی زرگان دەکەن کە ڕووبەڕووی مەترسی دەوڵەتی تورکیا دەبنەوە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە-کۆنگرەی ستار و پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" کە لە ١٧ی نیسان هاوپەیمانێتییەکەیان ڕاگەیاند، هەڵبژاردنەکانی خۆیان تەواو کرد بۆ دیاریکردنی کاندیدە ژنەکان بۆ شارەوانییەکان، کاندیدەکانی کۆنگرەی ستار و پەیەدە لە ئێستادا ئامادەن بۆ هەڵبژاردنی ٣٠ی ئایار.

 

لەو بارەیەوە، ئەو ژنانەی کە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، تیشکیان خستەسەر ژیان و خەبات و ئامانجەکانیان، حەبوبە ڕیدوان، کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی زرگانە لە ناوچەی جزیرەی باکوورو ڕژهەڵاتی سووریا.

 

حەبوبە ڕیدوان محەمەد لە ساڵی ١٩٩٤ لە ناوچەی زرگان لەدایکبووە و بە پڕۆسەی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیدا تێپەڕیوە لە قوتابخانەکانی ناوچەکە، دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، لە بەشی ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە زانکۆی دێرەزوور کە وەرگیرابوو وازی هینا، چونکە بەهۆی قەیرانی سووریا لە وڵاتەکەدا، خێزانەکەی دەرفەتی ئەوەیان پینەدا بچێتە ناو مەترسیی هێرشی گروپە چەکدارەکان و چەتەکانەوە کە ڕفاندن و دەستدرێژی دژی گەلی ناوچەکە بە ناوی جەبهەت ئەلنوسرە ئەنجام دەدرا.

 

دوای شۆڕشی١٩ی  تەمووز لە کۆبانێ، گەل ڕۆیشتن بۆ ناوچەکانی بەرخۆدان، دوای ئەوەی شەپۆلی شۆڕش گەیشتە زرگان، حەبوبە دەستی بە بەرخۆدان کردو لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەشداری لە کارەکانی شارەوانی زرگان کردووە لە هەموو ئەو پرۆسانەی کە ناوچەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت.

 

"کەوتمە دوای ئامانجەکەم"

حەبوبە ڕیدوان محەمەد ئەزموونی سەرەتایی خۆی لە تێپەڕاندنی کارەکانی شارەوانییەکە باس کرد و وتی: بەشی کۆنترٶڵی یەکەم دەرگا سەرەتام بوو، دواتر بەشداریم لە بەشی میراب یان وێستگەی ئۆتۆمبێل و تراکتۆر و کەلوپەلی شارەوانی کرد تا هەڵبژاردنەکان ئەنجام دران، ئەو پشتیوانییە سەرەتاییەی باوکم بینی بۆ پیاوان و ژنان بۆ کارکردن بەیەکەوە جێگای شانازییە. بە دڵنیاییەوە، چەندین قسەی بەردەوامم لە کۆمەڵگای دەوروبەرمانەوە بیستووە، ژنێک کە لەناو پیاواندا کار دەکات، پێیان قبوڵ نەدەکرا، بەڵام من هەموو وشەکانم پشتگوێ خستووە و بەدوای ئامانجەکەمدا گەڕام، کاتێک چاوم بە گەل کەوت و گفتوگۆم لەگەل کردن گوێم لە ژیان و کێشەکانیان دەگرت، ئەزموونێکی سەخت بوو، بەڵام گۆڕانکارییەکی گەورەی لە ژیانمدا کرد.

 

"بۆ گەل و ژنانی زیرگان، بە شەو و ڕۆژ خزمەتیان دەکەین"

 

حەبوبە ڕیدوان وتیشی: ئەو ژنانەی کە هیواکانیان لەمندا بینی، هەموو دەرفەتێکیان دەدەمێ بۆ ئەوەی خزمەتیان بکەین و بەگوێرەی چاوەڕوانییەکانیان بین، لەبەرئەوەی زرگان هیێڵی بەرکەوتنە ڕووبەڕووی هێرشە ئاسمانی و وشکانییەکانی تورکیا و وێرانکردنی ژێرخانی ناوچەکە و بەئامانجکردنی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان دەبێتەوە، گەیشتنی ژنان بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان، جگە لەوەی کێ سەرکەوتوو دەبێت، هیوایەکی زۆری لە مندا دروستکردووە کە ژنان لەم وڵاتەدا بەڕاستی خۆشەویستی بونیاد دەنێن و پشتیوانی لە ژنان دەکەن، بۆیە کاتێک سەرکەوتم، بەڵێنم دا کە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانی پەرەپێدان بۆ ژنان و کۆمەڵگەکەمان تا کۆتایی.

 

"لەگەڵ گەلی زرگان پێکەوە دەتوانین پڕۆژەی گەشەپێدان دروست دەکەین"

حەبوبە ڕیدوان محەمەد لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لەبەر ئەوەی زرگان هێڵی بەرکەوتنەو دوژمنمان هێرش دەکاتە سەر نان و ئاو و کارەبامان، لەگەڵ گەلەکەمان هەوڵ دەدەین جارێکی دیکە شارەکانمان ڕووناک بکەنەوە و هێڵەکانی ئاو و کارەبا بونیاد بنێنەوە و ڕێگاوبان لە داهاتوویەکی نزیکدا دروست بکەینەوە، لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا پڕۆژەکانی ژنان بەهۆی داگیرکارییەوە جێبەجێ نەکراون، بۆیە باخچەیەک بۆ پشووی ژنان و باخچەیەک بۆ منداڵانی کارمەندانی ژنان دروست دەکەین بۆ ئەوەی باری ئەوان کەم بکەینەوە، پڕۆژەی زۆرمان هەیە، بەڵام دەبێت بەگوێرەی دەرفەتەکان کار بکەین، جارێکی دیکە شارەکانمان سەوز دەکەینەوە و ڕەنگێکی نوێی پێدەدەین، بەڵام لێرەدا پێویستە ئێمە و گەل لەم پرۆسەیەدا پێکەوە کار بکەین.