ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕەخنە لە سعودیە دەگرێت

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕەخنەی لە نیازی سعودیە گرت بۆ دانانی ژنێک بۆ لیژنەی یەکسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕایگەیاند کە تۆمارەکەی "ترسناک"یە سەبارەت بە مافەکانی ژنان.

ناوەندی هەواڵ

 

شانشینی سعوودیە بەنیازە ژنێک بۆ یەکەمین سەرۆکی لیژنەی یەکسانی جێندەری نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشان بکات.

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پێی وایە کە نیازی سعودیە بۆ دانانی سەرۆکی کۆڕبەندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی ژنان لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێگەی ژنان بۆ ئێستای سعودییە بەس نییە، بەتایبەتی کە یاسای باری کەسێتی سعودیە لە ساڵی ٢٠٢٢، کە دەسەڵاتداران وەک هەنگاوێک بەرەو پێشکەوتن و یەکسانی دایاناوە و هەوڵی چەسپاندنیان داوە.

 

شیرین تادرس، جێگری بەڕێوەبەری پرۆگرامی داکۆکیکردن لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەدا کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆخی ژنان ئەرکێکی ڕوونی پێدراوە بۆ بەرەوپێشبردنی مافەکانی ژنان و یەکسانی جێندەری، بۆیە گرنگە سەرۆکی لیژنەکە تۆمارە ترسناکەکەی سعودیە سەبارەت بە پاراستنی مافەکانی ژنان و بەرەوپێشبردنیان تیشک دەخاتە سەر ئەو بۆشاییە گەورەیەی کە لە نێوان ڕاستی ژیانی ژناندا هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، شانشینی سعودیە ناتوانێت تەنها بە وەرگرتنی پۆستی سەرکردایەتی لە لیژنەکەدا پابەندبوونی خۆی بە مافەکانی ژنان بسەلمێنێت، بەڵکو دەبێت پابەندبوونی خۆی بسەلمێنێت بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی کۆنکرێتی لەسەر ئاستی ناوخۆیی، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سەرپەرشتیکردنی پیاوان و هەڵوەشاندنەوەی بڕگەکانی ئەو یاسایانەی کە جیاکاری لە دژی ژنان دەکەن، هەروەها دەسەڵاتدارانی سعودیە دەبێت کۆتایی بە سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕین بهێنن، و دەستبەجێ هەموو ئەو کەسانە ئازاد بکەن کە بە ناڕەوا دەستبەسەرکراون بەهۆی دەربڕینی بۆچوونەکانیانەوە، لەنێویاندا دەربڕینی پشتگیری خۆیان بۆ مافەکانی ژنان.