پۆلیسی تورکیا جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر دایکانی شەممە

پۆلیسی تورکیا ئەمرۆ هێرشی کردە سەر دایکان کە خۆپیشاندانێکیان لە گۆڕەپانی گالاتەسەرای ئەنجامدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو ئێشکگرییەی لەلایەن دایکانەوە بۆ داواکردنی زانیاری دەربارەی چارەنووسی کەسوکاریان کە لە زینداندا ونبوون و دادگاییکردنی تاوانباران دەستیپێکردووە، چووەتە هەفتەی ٩٤٥ ەوە.

 

سەرەڕای بڕیارەکانی دادگای دەستووری تورکیا، دایکان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ شەممە کە دەیانویست لە گۆڕەپانی گالاتەسەرای بەیاننامەیەک بدەن ڕووبەڕووی بەربەست و هێرشی پۆلیس بوونەوە، پۆلیس دایکان و هاوڕێکانیان دەستگیرکرد.

 

شەبنەم کۆرۆر فنجانچی، سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی پزیشکی لە تورکیا، پارێزەر مێریج ئیوپۆئۆغلو ئامادەی چالاکییەکە بوون بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ دایکانی شەممە.

 

ئەو دایکانە بە قەڵغان دەوریان درابوو وەڵامی پۆلیسیان دایەوە و ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ئامادەی چالاکییەکە بوون ڕێگەیان پێنەدرا وێنە بگرن.

 

دواتر ٢٣ کەس دەستگیرکران، لەناویاندا گولسەرین یولیری، سەرۆکی لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ İHD هەیە.