سێ شوێنی دیکە لە ئێران مۆرکرا
لە درێژەی مۆرکردنی شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان لە ئێران، ٣ شوێنی دیکە لە قشم بە بیانووی درۆ مۆر کران.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ کافتریا و چێشتخانە لە دوورگەی قشم بە هۆی دژایەتی یاسا سەپێندراوەکانی ڕژێمی ئێران مۆر کران.
پێویستە ئەوەش بوترێت کە لەم ماوەیەدا چاودێریی پۆلیس و دەزگای دادوەری لەسەر شوێنە گشتییەکان چڕتر بووەوە و ڕۆژانە چەند شوێنێک بە بیانووی دژایەتیکردنی حیجابی زۆرەملێ و پابەندنەبوون بەو یاسایانەی کە حکومەت سەپاندویەتی مۆر دەکرێن.
ئەم داخستنانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە قەیرانی ئابووری لە ئێران کۆمەڵگەی خسوەتە خاڵێکی تەنگ و زۆرینەی خەڵک لە شوێنێکی وادا بژێوی ژیانیان دابین دەکەن کە کاتێک داخراون سەرچاوەی داهاتیان لەدەست دەدەن.