تەیف سامی: گۆڕانی کەشوهەوا زیان بە هەژاران دەگەیەنێت
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕانی ژینگەیی و کەشوهەوا کاریگەری لەسەر ئابووری وڵات و هەژاران دروستدەکات.

ناوەندی هەواڵ
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڵاویکردەوە، تێچووی گۆڕانی کەشوهەوا لە ڕادەبەر زۆرە و داوای کردووە لە سەر ئاستی حکومەت و ڕێکخراوەکان کارئاسانی بکرێت، چونکە تێچووی گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر دارایی و ئابووری و هەژارانی وڵات دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە بۆ جێگیربوونی کەشوهەوا تەنها لایەنی ئابووری بەس نییە و پێویستە زەوی بپارێزرێت بە فراوانکردنی لایەنی کشتوکاڵی تا ئاستی خۆبژێوی.
بەپێی توێژینەوەکان، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگەیی لەسەرە و لە لیستی سێیەم وڵاتانی جیهاندایە لە ڕووی گۆڕانی کەشوهەواوە.