جەزائیرییەک پۆستی جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەفریقای بەدەستهێنا

سەلما مەلیکە حەدادی، باڵیۆزی جەزائیر لە ئەدیس ئەبابا و نوێنەری هەمیشەیی لە یەکێتی ئەفریقا وەک جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەفریقا دەستنیشانکرا.

جەزائیر

 

دوێنێ ١٥ی شوبات  سەلما مەلیکە حەدادی جەزائیری ٣٣ دەنگی بەدەستهێنا، بەمەش زۆرینەی دوو لەسەر سێی پێویست بۆ جێگرتنەوەی مۆنیک نسانزاباگانوای ڕواندزی لەم پۆستەدا بەدەستهێنا، کە ماوەی خولی کۆتایی هات، دوای ئەوەی توانی شکست بە کاندیدی مەغریبی بهێنێت کە لە قۆناغی شەشەم و پێش کۆتاییدا دوورخرایەوە، هەروەها کاندیدی لیبیا لە خولی یەکەم و میسری کشایەوە لە قۆناغی سێیەمەوە.

 

سەلما مەلیکە حەدادی تەمەن ٤٧ ساڵ، لەلایەن هاوتەمەنەکانیەوە وەک دیپلۆماتکارێکی بەئەزموون پێشکەش دەکرێت کە زیاتر لە دوو دەیە ئەزموونی هەیە لە خزمەتکردنی ئاشتی و یەکێتی لە کیشوەرەکەدا، لە مانگی ئاداری ٢٠٢٣ تاوەکو نیسانی ٢٠٢٤ وەک بەڕێوەبەری گشتی بۆ ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوە کاری کردووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٣، کۆمیساری کینیا و باشووری سودان بووە.

 

لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٩ پۆستی ڕاوێژکاری وەزیر و جێگری سەرۆکی نوێنەرایەتی لە باڵیۆزخانەی جەزائیر لە ئەسیوپیا و یەکێتی ئەفریقای هەبووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ پۆستی جێگری بەڕێوەبەری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری سیاسی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لە وەزارەتی کاروباری دەرەوە وەرگرتووە، کە ئەرکی سەرەکیی لەم پۆستەدا ئامادەکاری و هەماهەنگی بووە بەشداریکردنی جەزائیر لە گفتوگۆ جیهانیەکان لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە خێزان، ژنان، منداڵ، تەندروستی، گەنجان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، وەرزش، بەساڵاچووان و ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.

 

لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ بۆ٢٠١٣ بە شێوەیەکی لێهاتووانە سەرکردایەتی نوسینگەی جەزائیر بۆ پەنابەران و بێ وڵاتان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری یاسایی و کونسوڵگەری وەزارەتی دەرەوە کردووە، پێشتریش وەک ڕاوێژکار و بەرپرسی بەشی سیاسی لە نوێنەرایەتی هەمیشەیی جەزائیر لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ کاری کردووە.

 

لەم هەڵبژاردنانەدا سەلما مەلیکە حەدادی دیدێکی نوێی پێشنیار کرد کە لەسەر بنەمای "پەرۆشی خۆی بۆ ئەفریقا" و هەروەها "دڵسۆزی" و "پابەندبوونی" خۆی بە یەکێتی ئەفریقا.

 

ئەو جەختی لەوە کردەوە کە هاندەری "بە بنەماگرتن، چالاککردن و بەهێزکردنی هاوبەشییەکانە لەگەڵ دامەزراوە و دامەزراوەکانی گەشەپێدانی ئەفریقا، وەک بانکی گەشەپێدانی ئەفریقا، بانکی هەناردە-هاردەکردنی ئەفریقا و دەزگای گەشەپێدانی یەکێتی ئەفریقا-NEPAD، وەک دابینکەری سەرەکی پڕۆژە و سندوقەکانی گەشەپێدان.