جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ١١یەمین فێستیڤالی هەنارو پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت
بڕیاروایە لە ٣٠ی تشرینی یەکەم فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە دەستپێبکات، چیا قاسم، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە دەڵێت: ماوەی سێ مانگە ئامادەکاری دەکەن و ٩٩٪ی ژنانی دەستڕەنگین لە فێستیڤاڵەکە بەشدارن.

میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-پارێزگای هەڵەبجە بە بەروبوومی پایزە بەناوبانگە لە هەنارو گوێزو سەرجەم بەروبوومە خۆماڵیەکان، باخداران و جوتیاران گرنگی دەدەن بەبەرهەمەکانیان و هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی فێستیڤالەکان ساغی بکەنەوە، هەڵەبجە ساڵانە فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە سازدەکات و ماوەی سێ مانگە ئامادەکارییەکان بەردەوامی هەیە کە بەڕێوەبەرێتی پارێزگای هەڵەبجەو بەڕیوەبەرایەتی کشتوکال و بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بەکارەکان هەلدەستن.
وابریارە ئەمساڵ فێستیڤالی هەنارو پایزی هەڵەبجە لە ٣٠ی تشرینی یەکەم لە پارکی شاری یاری هەڵەبجە دەستپێبکات و چەندین بەروبەومی ناوخۆیی تێدا نمایش دەکرێت و زیاد لە ٥٠٠ کەپر لەڕێگەی تیروپشک بەسەر خاوەنکارەکان دابین کراوە.
چیا قاسم، بەڕیوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکالی هەڵەبجە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردو ئاماژەی بەوەکرد، ماوەی سێ مانگە سەرقاڵی ئامادەکارین و ئامادەکاریەکان بە کۆتا گەیشتوون.
چیا قاسم باسی لە گرنگی ئەم فێستیڤاڵە کردو وتی: ئەمە دووەمین فێستیڤاڵی گەورەیە لەدوای یادی عاشورا لەهەڵەبجە ساز دەکرێت، هەوڵ دەدەین و ئامانجمان گشتگیرە کە فێستیڤاڵیک بێت ببێتە مایەی دلخۆشی ئامادەبووان، لە ئاست چاوەڕوانی خەلکدا بێت و قۆناغەکان بە کۆتا گەیشتووەو وە ئەوەی بوون بە خاوەن کار زیاتر لە ٥٠٪ بۆ ٦٠٪ ژنان لە فێستیڤالەکەدا بوون بەخاوەن هەلی کار لە دەستڕەنگینی و لە بەروبوومی خۆماڵی.
٩٩٪ی ژنانی دەستڕەنگین لە فێستیڤالەکەدا بەشدارن
سەبارەت بە بەشداری کردنی ژنانی دەستڕەنگین لە ڤیستیڤالەکەدا چیا قاسم وتی: ئەوەی زۆر دلخۆشمان دەکات چەندین ژن کە بەشداریان کردووە، چالاکییەکان هەمەچەشنەن و ژنان هەوڵیانداوە چالاکیەکان هەمەچەشن بکەن و گرنگی بە کولتوورو کەلەپوری کۆمەلگە بدەن، کولتووری ناوچەکەمان بپارێزن، لە هەڵپەڕکێ و هۆرەو گۆرانی و سیاچەمانەو هەرچوار پارچەی کوردستان بەشدار دەبن، هەڵەبجە و فێستیڤالەکەی لە هەلەبجەیی بوون دەرچووەو بەرەو بە نێوەدەوڵەتی بوون دەڕوات.
"داواکارین هاوڵاتیان ئۆتۆمبێلی کەمتر بەکاربهێنن"
چیا قاسم بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە بەمەبەستی زیاتر ڕێگە خۆش کردن بۆ فێستیڤاڵەکە وتی: داواکارین لەخەڵکی هەڵەبجە ئۆتۆمبێلی کەمتر بەکاربهێنن و چەند خێزانیک ببن بەیەک تاوەکو ئاستەنگی هاتووچۆ دروست نەێت، هەروەها دڵ و دەستیان کراوەبیت بۆ گەشتیاران، هەڵەبجەییەکان خانەدانن و هەمیشە دڵ دەکەینەوە بۆ گەشتیاران تاوەکو کاتێکی خۆش بەسەر ببەن.