جوتیارانی زرگان: خاک و ژینگەکەمان پێویستی بە پاراستن هەیە

جوتیاران و ڕەنجدەرانی زرگان کاریگەریی هێرشەکانی داگیرکەرانی تورکیایان بۆ سەر ژینگەکەیان دەربڕی کە هەم ژینگە و هەم ئاژەڵ و زیندەوەران لەسەر زەوی دەکوژن، داواشیان لە دامەزراوەکانی زەوی و ژینگەپارێزی کرد کە زەویەکانیان لە هێرشەکانی داگیرکەران بپارێزن.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

 زرگان – ئێستا زەوییە کشتوکاڵییەکان زیاتر لە یەک لەسەر سێی ڕووبەری زەوی هەسارەکەمان دەگرێتەوە و گرنگترین سیستمی ژینگەییە بۆ ژیانی مرۆڤ، ئەو زەویانەی کە هەم خۆراک و هەم خواردنەوە دابین دەکەن فراوانن، لەوانە کێڵگەی کشتوکاڵی و لەوەڕگەی جۆراوجۆر بۆ ئاژەڵەکان لە باڵندەوە تا مێروو و کرم و دار.

 

 شەڕ بەگشتی جۆراوجۆری زیندەوەران لەناو دەبات و پیسبوون زیاد دەکات و بەشدارییەکی بەرچاو لە تێکچوونی ژینگەدا دەکات، زۆر گرنگە ئەو تاوانانەی دژ بە ژینگە ببینین کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامی دەدات و وەک چەک بەکاری دەهێنێت، ئاگر و شێوازە مۆدێرنەکانی تری شەڕ ڕاستەوخۆ زیان بە گیانلەبەرە کێوییەکان و جۆراوجۆری زیندەوەران و زەوییە کشتوکاڵییەکان دەگەیەنن، جگە لەوەش کاریگەری بۆمب و مووشەک زیانێکی بەرفراوانی بە زەوییە کشتوکاڵییەکان گەیاندووە، ئەمەش وایکردووە جووتیاران نەتوانن لە زەویەکانیاندا بە پارێزراوی چاندن ئەنجام بدەن، جگە لەوەش تۆپی هاتوو کە بەر زەوی دەکەوێت هەم زیان بە خاکەکە دەگەیەنێت و هەم زیندەوەرەکانی ناوی دەکوژێت.

 

 دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا چەند ساڵێکە بە ئەنقەست سیستمی ژینگەیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەناو دەبات، بەهۆی ئەو پیسبوونەی کە بەهۆی شەڕەوە دروست بووە، ئاو و خاک و هەوا پیس دەبن، بەمەش ناوچەکان پارێزراونین بۆ ژیان تێیدا، جگە لەوەش ماددە کیمیاییەکانی بەکارهێنانی تۆپ و چەکی قورسیش دەچنە ناو خاکەکەوە، ئەمەش زیانی زیاتر بەو خاکە دەگەیەنێت کە سەرچاوەی خۆراکە بۆ ئاژەڵ و مرۆڤەکان.

 

 لە زرگان لەبارەی مەترسی هێرشەکان پێداگری جوتیاران و پاڵپشتی دامەزراوەی کشتوکاڵییەکان هەیە

 بەپێی ئەو زانیارییانەی لە دامەزراوەی کشتوکاڵی شاری زرگانەوە دەستمان کەوتووە، کۆی ڕووبەری زەوییە کشتوکاڵییەکان ٤۰۰هەزار دۆنمە، کە ۱٦۰هەزاریان لەژێر دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەرییدایەو ئەوانی تریش داگیرکراون، لە ئێستادا ٥٨۲ بیری ئاو لەلایەن جووتیارانەوە بەکاردەهێندرێت، بەپێی پلانی کشتوکاڵی ئەمساڵ، جووتیاران نزیکەی ٧٤ هەزار دۆنم گەنم و ٢٠ هەزار دۆنم نۆک و فاسۆلیا و بەرهەمی دیکەیان چاندووە،  لەسەر ئەم بنەمایە، ئەوانەی ئێستا پلانی کشتوکاڵی خۆیان جێبەجێ دەکەن سەرەڕای هەموو مەترسییەکانی هێرش، دەیانەوێت خۆراکی تەندروست بۆ گەل دابین بکەن و ئارەقە و خوێنیان بۆ خاکەکە زیاد بکەن، هەزار و پێنج سەد جوتیار لە کێڵگەکاندا کار دەکەن.

 

 کەرتی کشتوکاڵ لە نێوان هێرشەکانی ڕۆژانەدا، بە هەموو سەرچاوە سنووردارەکانییەوە لە ڕێگەی دابینکردنی تۆو و پێداویستی و سووتەمەنی کشتوکاڵییەوە پشتیوانی پێشکەش دەکات.

 

 هێرش بۆ سەر کشتوکاڵ

 لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، نزیکەی ۱۰۰ بیر بەهۆی هێرشە زەمینییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان و بوومەلەرزە، بێکاریگەر بوون، لەدەستدانی زەوی کشتوکاڵی بە شێوەیەکی بەرفراوان بەهۆی وەبەرهێنانەوە کاریگەری لەسەر بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاسایشی خۆراک هەیە، سەرەڕای ئەمەش بەدرێژایی ساڵان زۆرێک لە جوتیاران و شوانەکان بریندار بوون و ئاژەڵیش کوژراون.

 

 جوتیارانی گوندەکانی زرگان کە لە هێڵەکانی بەرکەتن دەژین، سەبارەت بە کاریگەرییەکانی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ئەو زیانانەی کە دەیگەیەنن، بۆ خەڵکی گوندەکە قسەیان کردووە.

 

هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر مرۆڤ و ئاژەڵ و ژینگە ڕوودەدات

 شاها محەمەد، دایکی ٧ کچ و ٦ کوڕی خەڵکی گوندی ئوم هەرمێلا کە ڕۆژانە تۆپباران دەکرێت، بەهۆی هێرشەکانەوە ناچار دەبێت گوندەکە بەجێبهێڵێت و لە ماڵێکدا لەسەر ڕێگای گوندەکە نیشتەجێ بێت، شاها هۆکاری جێهێشتنی گوندەکەی بەم جۆرە گێڕایەوە:  بەهۆی تۆپبارانە قورسەکانەوە ئیتر ناوێرین لە ماڵەکانمان بمێنینەوە، ناچار بووین مریشک و مانگاکانمان بهێنین و لەسەر ڕێگای گوندەکە نیشتەجێ بین، ئێمە زەویمان هەبوو، بەڵام ئێمە و ئەوان ئێستا بێ زەوین، چونکە هێڵی ئاگر لە چەتەکان جیامان دەکاتەوە، داگیرکەران ڕاستەوخۆ ئێمە دەکەنە ئامانج، ماڵەکانمان تۆپباران دەکەن، ماڵی برازاکەم تۆپباران کراوە، ژنەکەی بریندار بووە، کچی خوشکەزاکەشم بەهەمان شێوە بەهۆی تۆپبارانی ماڵەکەیانەوە دیوارێک بەسەریدا کەوتووە، کاتژمێر ٢:٠٠ی بەیانی ڕۆژی ١١ی کانوونی دووەم، لە کاتێکدا هەمووان لە ماڵەکانیاندا خەوتبوون، تۆپباران ڕوویدا و ماڵەکە کەوت بە سەریاندا، هەم ماڵەکەمان و هەم زەوییە کشتوکاڵییەکانمان وێران بوو،  لە کاتی تۆپباراندا ئاژەڵەکان لە سەگ و مانگا و تەنانەت مریشکیش دەترسن، من و ئەوان لە ژوورێکدا دەمێنینەوە کاتێک تۆپباران دەکرێت.

 

 'زەوییش کاریگەری تۆپبارانەکەی لەسەرە'

 شاها محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر خاوەنی زەوی بوون، بەڵام بەهۆی سیاسەت و هێرشەکانی داگیرکاری و دابەشکردنی زەوییەکانەوە، بوون بە جووتیار بۆ خەڵک، و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە هەم لە ماڵ و هەم لە زەوی بێبەش بووین، هۆکارەکەشی هێرشە داگیرکەریەکانی تورکیان، زەوییەکەش کاریگەری تۆپبارانەکەی لەسەرە، شانەکانی زیانیان بەرکەوتووە و توێکڵەکانی دەمرن، پارچەی توێکڵەکانیش پەرش و بڵاون، چونکە زەوییەکە ڕۆحێکیشی هەیە.

 

 'ژیانی ئێمە و ڕۆحی خاک یاری نییە'

 شاها محەمەد لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لەکاتێکدا کە کەس گوێمان لێناگرێت، داوای لە کێ دەکەین و بانگەوازی ئەوە دەکەین کە ئەم هێرشانە بوەستێنێت و ئاگری شەڕ بکوژێنێتەوە بۆ ئەوەی بتوانین بە پارێزراوی بگەڕێینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆمان، ئێمە دەمانەوێت شەڕەکە بوەستێت، کاتێک شەڕ وەستا و تۆپبارانەکان وەستا، ئێمە بە ئاسوودەیی لە ماڵەکانماندا دەژین و زەویەکانمان دەچێنین، و بەم شێوەیە لە خۆشی خاکەکەماندا دەژین، ژیانی مرۆڤ کشتوکاڵە، کشتوکاڵیش ژیانە، ژیانی ئێمە و ژیانی ئەم خاکە و ڕۆحمان یاری نییە، دەبێت سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە هەبێت.

 

 'دەتوانێت ببێتە هۆی ژەهراویبوونی خاک و مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراک دروست بکات'

 هەدیە عەبید، خەڵکی گوندی مێرگدە لە شاری حەسەکە، ماوەی چوار ساڵە لە ناوچە گوندنشینەکانی زرگان نیشتەجێیە، ناوبراو باسی لەو هێرش و تاوانە جەنگییانە کرد کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و وتی: زەوییە کشتوکاڵییەکانمان کرانە ئامانج، دوو مانگاکەم بریندار بوون، لەو کاتەدا ٣٥ کرێکار لە کێڵگەکاندا بوون و پەتاتەیان دەدوریەوە، زەوی پڕە لە پارچەی توێکڵ، دوو کرێکاریش مردن.

 

" خانەکانی زەوی و زیندەوەران دەکوژن"

 هەدیە عەبید لە درێژەی قسەکانیدا وتی: خاک زۆرترین کاریگەری لەسەرە، بەهۆی ئەو ماددانەی لە ناو ئەو تۆپانەدا هەیە و ئاسن و تایبەتمەندییەکانی، ئەمە بە گشتی وەک ژەهرێک بۆ خاکەکە دەبێت، خاکیش وەک مرۆڤ، وایە کاریگەر دەبێت بە هەموو شتێک، ئەو تۆپبارانە کاریگەری لەسەر هەموو شتێک هەیە و هەروەها زیان بە بەرهەمەکان دەگەیەنێت، بیر لەوە بکەرەوە کە چەندە زیان و وێرانکاری دەگەیەنێت کاتێک تۆپێک بەر کەسێک یان ماڵێک دەکەوێت، و بیهێنە بەرچاوت کە چەندە زیان دەگەیەنێت کاتێک ئەو تۆپە بەر کێڵگەیەکی کشتوکاڵی دەکەوێت و هەموو خانە زینددوەکان و زیندەوەرەکان دەکوژێت.

 

 بانگەواز بۆ ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکان: زەویەکانمان پێویستی بە پاراستن هەیە

 هەدیە عەبید ئاماژەی بەوەشکرد، زەویەکانیان بەهۆی هێرشەکانەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە  هاوکات بانگەوازی کرد: ئاسایشی خۆراکمان، ژینگەکەمان، و ژیانمان هەمووی لە مەترسیدایە، وەک جووتیارێک لەهێڵی پێشەوە، بانگەواز دەکەم، داوا لەو دامەزراوانە دەکەم کە خاک و ژینگە دەپارێزن گوێ لە دەنگی ئێمە بگرن و با پێکەوە ئەم خاکە بپارێزین، زەویەکەمان پێویستی بە پاراستن هەیە.