ژنان لە سلێمانی دژی داگیرکاری ڕێپێوانێک ڕێکدەخەن
بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ژنانی باشوری کوردستان، سبەی شەو دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و هاوکارییەکانی پەدەکە ژنان دەڕژێنە شەقامەکان و ڕێپێوان دەکەن.

ناوەندی هەواڵ
سبەی شەو، ٢٤ی نیسان، لە شاری سلێمانی بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ژنانی باشوری کوردستان بە مەبەستی هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و هێڵی خیانەت لە باشوری کوردستان، بە بەشداری ژنان ڕێپێوانێک ڕێکدەخرێت.
بڕیارە ڕێپێوانەکە سبەی شەو، ٢٤ی نیسان کاتژمێر ٨:٠٠ لە شەقامی سالم-سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.
ئەم ناڕەزایەتییانە لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەهاوکاری پەدەکە لە ١٧ی نیسانەوە دەستیپێکردووە، هاوڵاتیان، هونەرمەندان، ژنان و توێژە جیاوازەکانی باشوری کوردستان بە چالاکی جۆراوجۆر ئیدانەی هێرشە داگیرکارییەکان دەکەن و تا دێت ناڕەزایەتی و هاوهەڵوێستی دژی داگیرکاری زیاد دەکات.