لە بەنگلادیش بەهۆی لافاوەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا
بارانبارینی بەخوڕ و داڕمانی زەوی لە بەنگلادیش بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٥٥ کەس.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە بەرپرسانی بەنگلادیش ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ و داڕمانی زەوی کە دوو هەفتە لەمەوبەر بەشێکی بەنگلادیشی گرتەوە و زیاتر لە ملیۆنێک کەسی گرتەوە، زیاتر لە ٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی ناوخۆیی لە خراپترین ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەڵێن: " لافاو و داڕمانی زەوی تا ١ی ئاب بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٢١ کەس لە کۆکس بازار، ١٩ لە شیتاگۆنگ، ١٠ لە بانداربان و پێنج کەس لە ڕانگاماتی".
عەزیز ڕەحمان، بەرپرسی دەسەڵاتی کەشناسی بەنگلادیش، ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکە تا ئێستا بارانبارین و لافاوی لەو شێوەیەی بەخۆیەوە نەبینیووە، بڕی بارانبارین تەنها لە حەوتی ئابدا گەیشتە ٣١٢ ملیمەتر.
بەرپرسان دەڵێن: "بارانبارینی بەخوڕ تا ١١ی ئاب بەردەوام بووە و لافاوێکی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە، ئاستی ئاوی ڕووبارەکان زیادیکردووە و سەدان گوندیش ژێر ئاوکەوتوون.
ناوچەکانی باشووری ئاسیا شاهیدی نزیکەی ٪٨٠ی بارانبارینی ساڵانەن لە وەرزی گەرما، لەگەڵ مردنی هاووڵاتیان بەهۆی لافاو و داڕمانی زەوییەکان.