عێراق ڕێککەوتنی بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ لوبنان درێژکردەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستەبەرکردنی پێویستی تەواوی لوبنان لە وەرگیراوەکانی نەوت کە پێویستن بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستەبەرکردنی پێویستی تەواوی لوبنان لە وەرگیراوەکانی نەوت کە پێویستن بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا.

 

ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی لوبنان NNA وێنایەکی ئاشکرای کردووە، ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا بە هەمان مەرجی پێشوو درێژکراوەتەوە، زیادکردنی ڕێژەی هەناردەکراوی ساڵانە بۆ لوبنان بە ڕێژەی ٪٥٠ لەخۆدەگرێت، کە دەکاتە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تۆن.

 

ڕێککەوتنەکە دەستەبەرکردنی هەموو ئەو بڕە ماوەتەوە لە ڕێککەوتنی ئێستای دابینکردنی نەوتی سووتەمەنیدا لەخۆدەگرێت، هەروەها زیادکردنی بڕی سووتەمەنی مانگانە لە ٨٠ هەزار تۆنەوە بۆ ١٦٠ هەزار تۆن لەخۆدەگرێت.

 

هەروەها ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی گرێبەستێکی نوێ بۆ هەناردەکردنی دوو ملیۆن تۆن نەوتی خاو ساڵانە، ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی لوبنان ئاماژەى بەوەکردووه، حکوومه تی عێراق و لوبنان به دواداچوون بۆ ڕێکاره کۆتاییه کان دەکەن بۆ ئەنجامدانی گرێبەسته نوێیەکه.

 

ئەو بڕیارە دوای سەردانێکی ئەم دواییەی وەلید فەیاد وەزیری وزەی لوبنان دێت بۆ بەغدا و لەوێ لەگەڵ محەمەد شیعە سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو ڕێککەوتنانەیان تاوتوێ کرد.