چاندنی دارەکان لە ناوەندی شارەکان یارمەتی سەلامەتی ژینگە دەدات

چاندنی دارەکان لە ناوەندی شارەکان یارمەتی هاوسەنگی کەشوهەوا دەدات کە یارمەتیدەر بوون لە باشترکردنی ئەو هەوایەی کە مرۆڤەکان هەناسەی پێدەدەن و دەبنە هۆی لابردنی نزیکەی ٨٠٠ هەزار تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و گەردیلەکانی تر.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ توندبوون و زیادبوونی ڕووداوەکانی کەشوهەوا کە پەیوەستن بە گۆڕانە ژینگەییەکان و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە جیهان، پسپۆڕانی ژینگەیی و زانایان بەردەوام لە گەڕان بەدوای چارەسەرکان، ڕاپۆرتێکی نوێ تیشک دەخاتە سەر هێزی ئەو نەمامانەی کە لە ناوچە شارییەکان چێنراون بۆ یارمەتیدانی کەمکردنەوەی هەندێک لە کاریگەرییەکان لە گۆڕانی کەشوهەوا.

 

کۆمەڵگە شارییەکان بەگشتی لە ناوچەکانی دەوروبەر گەرمترن بەهۆی کاریگەری گەرمی شارەکانەوە کە پلەکانی گەرما تیایندا بەرزترە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە شەقام و بیناکان گەرمی وەردەگرن و ڕەنگدانەوەی دەدەنەوە بۆ هەوای دەوروبەر، هەروەها ڕووی قیرتاوکراوەکان باران بە باشی هەڵنامژن و تووشی لافاو دەبن، هاتوچۆ لە ناوچە شارییەکان و دەردانی گازی ژەهراوی ئۆتۆمبیلەکان بەشدارە لە خراپی کوالێتی هەوا.

 

چاندنی دار و نەماماکان چەندین سوودی گرینگیان هەیە لە جیهان کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو گەرمی دەچن، چەندین سوودی ژینگەییان هەیە دارەکان کە سێبەر دابین دەکەن و یارمەتی نزمکردنەوەی پلەکانی گەرما دەدەن، بارانبارین بە سیستەمی ڕەگەکانیان هەڵدەمژن و یارمەتی تەندروستی جەستەیی و دەروونی  ئەو کەسانە دەدەن کە لەو ناوچەیەدا دەژین.

 

کەشوهەوای ناوەندی کە گروپێکی قازانج نەویستە و ڕاپۆرت لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا دەدات، زانیارییەکانی خزمەتگوزاری دارستانەکانی ئەمریکای شیکردەوە و سوودەکانی دارەکانی شارەکانی کورتکردەوە، ڕاپۆرتەکە زۆرێک لە شارەکانی کالیفۆرنیا وەک سان دیێگۆ و سان فرانسیسکۆ و سان خۆسێ لەخۆدەگرێت.

 

کە چاندنی دارەکان لە ناوەندی شارەکان یارمەتی هاوسەنگی کەشوهەوای لە چەندین لایەنەوە داوە کە یارمەتیدەر بوون لە باشترکردنی ئەو هەوایەی کە مرۆڤەکان هەناسەی پێدەدەن و دەبنە هۆی لابردنی نزیکەی ٨٠٠ هەزار تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و گەردیلەکانی تر، لە سان خۆسێ نزیکەی ٩١ ملیۆن گاڵۆن لە ئاوی زریانەکان دوور کردوەتەوە، ئەمەش نزیکەی ١٣٧ مەلەوانگەیە بە قەبارەی ئۆڵۆمپیاد.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە نزیکەی ٪٨٠ی ئەمریکییەکان لە ناوچە شارییەکان دەژین و ئەمەش دەتوانێت تا ساڵی ٢٠٥٠ بۆ نزیکەی ٪٩٠ زیادبکات، لەگەڵ فراوانبوونی ژمارەی دانیشتوانی شارەکاندا، نیگەرانییەکان سەبارەت بە مەترسییەکانی کەشوهەوا لە شارەکاندا بە هەمان شێوە زیاد دەکات، ژینگە دروستکراوەکان دەتوانن مەترسییەکانی پەیوەست بە گەرمای زۆر و ڕووداوەکانی بارانبارینی زۆر بەرز بکەنەوە.

 

چالاکییە چڕەکانی مرۆڤ لە ناوچە شارییەکان بەشدارە لە خراپی کوالیتی هەوا، سووتانی سووتەمەنی بەردینی دەبێتە هۆی دەردانی گازی گەرمخانەیی و گەردیلە بچووکەکانی تر بۆ هەوا، ئەمەش دەبێتە هۆی مەترسییەکی زۆر لەسەر تەندروستی شارەکان تا ٦٠٪ی کۆی دەردانی گازی گەرمخانەیی لە سەرانسەری جیهاندا بەشدارن.

 

ئەو دارانەی کە لە ناوەندی شارەکان دەچێندرێن نزیکەی ٤ ملیار پاوەند لە پیسبوونی هەوا کەمدەکەنەوە و ساڵانە نزیکەی ١٥٠ ملیۆن تۆن هاوتای دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و گازە گەرمخانەییەکانی دیکە هەڵدەمژن.