دەستگیرکردنی دوو هاوڵاتی و مۆرکردنی قاوەخانەیەک لە شاری قوم
کافێیەک لە شاری قوم، بە بیانووی ئامادەبوونی تێکەڵاوی ژن و پیاو لەم قاوەخانەیە مۆرکرا و دوو کەسیش دەستبەسەر کران.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/05/20230506-20230506-4338914-jpgd029e6-image-jpg04e515-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی تابناکی شاری قوم، کافێیەکی بە بیانووی "بەڕێوەبردنی یارییەکی مافیای تێکەڵاو بە ئامادەبوونی ٢٢ پیاو و ٧ ژن" بڵاوکردەوە.
ئاگاداری کردەوە و ڕاشیگەیاند، تیمی تایبەتی ئەفسەرانی دادوەری بەسیج و بنکەی پۆلیسی جەمکەران لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا و لە کاتی پشکنینی ئەم قاوەخانەیە و ئۆتۆمبێلی ئەو کەسانەی کە لەم قاوەخانەیە ئامادەبوون، نزیکەی سێ لیتر مەی و تیغێکی چەقۆی دۆزیەوە و بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناسنامەی ئەو کەسانە بکات کە دەستگیرکراون، مۆرکردنی قاوەخانەکە ڕادەگەیەنێت.
ئەمە هاوکاتە لەگەڵ چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک سەندیکای کرێکاری بە بیانووی جۆراوجۆر مۆر کراون و ژمارەیەکی زۆر لە خاوەنەکانیشیان ئاگادار کراوەتەوە.