پێویستی بەپەلە هەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە تەندروستی دەروونی ئەفریقا

خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی دەروونی بەشێکی پشتگوێخراوە لە چاودێری تەندروستی کیشوەری ئەفریقا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپۆرتێکی شیکاری دەریخستووە کە پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر تەندروستی دەروونی لە ئەفریقا، سەرەڕای زیادبوونی وەبەرهێنان لەم جۆرە لێکۆڵینەوە و هۆشیارییەکی زیاتر لە پرسەکانی تەندروستی دەروونی.

 

ڕاپۆرتەکە لە کۆتایی مانگی نیساندا بڵاوکرایەوە، دەرئەنجامی ئەو وۆرک شۆپانەیە کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا بەڕێوەچوو و توێژەرانی بەریتانیا و ئەفریقایان کۆکردەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاستەنگەکانی توێژینەوەی تەندروستی دەروونی لەسەر کیشوەرەکە.

 

وۆرک شۆپەکان کە ٧٠ بەشداربوو لە سەرانسەری کیشوەرەکەوە تیایدا بەشداربوون، هاوکاری نێوان ئەکادیمیای زانستە پزیشکییەکانی بەریتانیا و ئەکادیمیای زانستی ئەفریقای باشوور بوو، هیملا سوودیال، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەسەف لە بەیاننامەیەکدا کە هاوڕێی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکە بوو ئاماژەی بەوەدا کە پێشکەشکردنەکان لە وۆرک شۆپەکەدا تیشکیان خستە سەر ڕێگا جۆراوجۆرەکان کە پرسەکانی تەندروستی دەروونی لە کۆمەڵگای ئەفریقی کە چەندین کۆسپ و ئاستەنگی دروست دەکەن.

 

لە وۆرک شۆپەکاندا ئەوە خراوەتەڕوو کە وەبەرهێنانەکان لە توێژینەوەکانی تەندروستی دەروونی ئەفریقادا زیادیان کردووە و هۆشیاری لەبارەی پرسەکانی تەندروستی دەروونیش لە کیشوەرەکەدا گەشەی کردووە، بەڵام  خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی دەروونی هێشتا لایەنێکی پشتگوێخراوە لە سیستەمی چاودێری تەندروستی ئەفریقا و بەشداربووانی وۆرک شۆپەکە هاوڕابوون کە پێویستی بەپەلە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە سەرانسەری هەموو حاڵەتەکانی تەندروستی دەروونیدا هەیە.

 

یەکێک لە وۆرک شۆپەکان تیشکی خستە سەر پێویستی ڕاهێنانی زیاتری پسپۆڕانی تەندروستی دەروونی لە ئەفریقا، ڕاپۆرتی دووەم، لەو وۆرک شۆپە ڕێگاکانی پشتگیریکردن لە گەشەپێدانی کەسی و پیشەیی توێژەران پێشنیار دەکات، لەوانە جۆرە جیاوازەکانی ڕاهێنەرایەتی، ڕاهێنانی تەکنیکی، پەرەپێدانی سەرکردایەتی، هەروەها ڕاهێنەرایەتی.

 

تۆم سۆلۆمۆن، جێگری سەرۆکی کاروباری نێودەوڵەتی لە ئەکادیمیای زانستە پزیشکییەکانی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، زۆرێک لە ئاستەنگە تەندروستییە جیهانییەکان، لەوانەش تەندروستی دەروونی، پێویستیان بە هاوکاری نێودەوڵەتی و هاوبەشکردنی زانیاری هەیە.