هەڵمەتێک بۆ هاندانی پاسکیلسواری ژنان ڕادەگەیەندرێت

لە ڕێگەری بەرنامەیەکەوە هەوڵدەدرێت ئاستەنگی و بەربەستییەکانی بەردەم ژنانی گەنجی ئوسترالیا چارەسەربکرێت، تا بتوانن چالاکانە بەشداری پاسکیلسواری بکەن و چیتر تایبەت نەکرێت بە پیاوان.

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای لوتکەی پاسکیلسواری ڕۆژئاوای ئوسترالیا بە ناوی "وێستسایکل" لە بەرنامەیەکی نوێدا ئامانجیەتی ڕێژەی کەمی بەشداریکردنی پاسکیلسواری کچان و ژنانی تەمەن ١٥ بۆ ٢٠ ساڵان چارەسەر بکات.

 

Bike Curious زنجیرەیەک وۆرک شۆپە کە مانگی داهاتوو ئەنجامدەدرێت و بۆ ئەوە دانراوە لە ژنانی گەنج بپرسن چی ڕێگرییان لێدەکات لە پاسکیلسواری بۆ گەشتکردن بۆ قوتابخانە یان بۆ کات بەسەربردن.

 

لە کاتێکدا باو و ئاساییە کە کۆمەڵێک کوڕی هەرزەکار ببینین کە سواری پاسکیل دەبن بە دەوری گەڕەکەکان، بەڵام کچان کاتێک دەگەنە تەمەنی هەرزەکاری خواستی پاسکیلسواریان لەدەستدەدەن و کەمتر دەبینرێن، لە توێژینەوەیەکی ئەم دواییەی زانکۆی مۆناش دەرکەوتووە کە پیاوان لە ڕێڕەوی پاسکیلەکاندا دوو بە یەک لە ژنان زیاترن لە ئوسترالیا.

 

هەروەها لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا ئەوەش دەرکەوتووە کە لە کاتێکدا شارەکانی دیکەی جیهان، لەنێویاندا لەندەن و پاریس، لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ژمارەی ژنانی پاسکیلسواری بە ڕێژەی ٪٥٠ زیادی کردووە، بەڵام لە ئوسترالیا پاسکیلسواری تا ئێستا وەک چالاکیەک ماوەتەوە کە پیاوان تیایدا زاڵن.

 

ئەو ژنانەی بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، زیاتر پارێزگارییان لە ڕێڕەوی پاسکیل و ژێرخانی پاسکیل کردووە، بەتایبەتی لەکاتی سواربوون لەگەڵ منداڵان.

 

هەروەها ڕێکخەرانی پڕۆگرامەکە ئاماژەیان بەوەداوە کە پرۆگرامی وێستسایکڵ ئیلهامێکی لە بەرنامە هاوشێوەکانی ئێرلەندا و سکۆتلەندا وەرگرتووە بە ناوی And She Cycles، کە ئامانج لێی بەشداریکردنی ژنانی گەنج و دۆزینەوەی بەربەستەکانە کە ڕێگری لە بەشداریکردنیان دەکات، دەبێتە هاندەرێک تا ژنان بتوانن بەشداری چالاکییەکانی پاسکیلسواری بکەن.

 

ڕیتا سافیۆتی وەزیری گواستنەوە لەم دواییانەدا ٩.٦ ملیۆن دۆلاری بەڵێننامەی بودجەی بۆ ڕێڕەوی پاسکیل ڕاگەیاندووە، کە لە ئەنجامدا ٤٧ پڕۆژەی نوێ لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا پێشکەش دەکرێن، کە نزیکەی ٣٨ کیلۆمەتر ڕێڕەو پێکدەهێنن.

 

ڕێکخەرانی پڕۆژەکە باسیان لەوەشکردووە کە پاسکیلسوار ئەو پرسە بنەڕەتییەیە کە پێویستە بەپەلە چارەسەری بکەین بۆ ئەوەی ژنانی زیاتر پاسکیل لێبخوڕن، نەبوونی ژێرخانی سەلامەتی پاسکیلسوارییە لەوانەش نەبوونی هێڵی بەردەوامی پاسکیل  و لە هەمووی گرنگتر هێڵی پاسکیل پارێزراو بەشێکن لە ئاستەنگییەکانی بەردەم بەشداریکردنی ژنان.

 

هەروەها پاسکیلە ئەلیکترۆنییەکان گرانە و دەبێت یارمەتییەک بۆ ماڵە کەم داهاتەکان هەبێت، زیادکردنێکی سادە و دارایی کەم بۆ بەرنامەی یارمەتی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بریتی دەبێت لە خستنەڕووی پاسکیلەکانی ئەلیکترۆنی بە ئامانجی هاندانی زیاتری بەشداریکردنی ژنان لە پاسکیلسواری.