زیادبوونی هێرشی بایۆلۆجی بۆ سەر قوتابخانەکان
لە درێژەی کیمیابارانی ئەمڕۆی قوتابخانەکان، چەند قوتابخانەیەکی دیکە لە ڕۆژهەلات و کوردستان و ئێران کرانە ئامانج.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ دووشەممە، چەندین قوتابخانەی دیکە بوونە ئامانجی کیمیابارانی ئامانجدار و ڕێکخراو لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە.
لەسەر بنەمای ڤیدیۆ و وێنەی بڵاوکراوەکان قوتابخانەی هونەری ئەندێشە، قوتابخانەی ناوەندیی ١٧ شەهریوار، ئامادەیی عیسمەت و ئامادەیی خەدیجە کۆبری لە گیلان، قوتابخانەی هاجەر دیواندەرە، قوتابخانەی شەهیدانی غەززە لە سەقز، ئامادەیی ئەسمان تەبرێز، قوتابخانەی مەولانای کچان لە شاری ئورومیە، قوتابخانەی فەجر شەرەف و ئامادەیی کچانی شاهید لە بوکان، قوتابخانەی نەسیبە لە شاری سنە، قوتابخاەنی هونەری کچانی ماهدەشت، ئامادەیی کچانی ئیمام جەعفەر سدیق، قوتابخانەی محەممەد باقر و قوتابخانەی مەلەکزادەی بنەڕەتی لە کەرەج، کرانە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران ژەهراوی کراون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
باس لەوەش کراوە کە بارودۆخی ژمارەیەک خوێندکار کە دوو خوێندکاری قوتابخانەی فەرزەنگان لە سنە مەترسیدارە بە ناسنامەی "کەمەند فەعلەگەری و فاتمە ڕەحمانی" کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژەهراوی بوون، کەمەند فەعلەگەری کێشەی دڵی هەیە و فاتمە ڕەحمانی تووشی هەوکردنی سییەکان بووە.