ئەو گەنجینەی شوێنەوارییانەی پێشتر نەبینراون لە مۆزەخانەی عێراق نمایشکراون

لە مۆزەخانەی نیشتیمانی عێراق نزیکەی ٨٠ دەستنووس نمایشکرا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ١٣ سەدە پێش ئێستا.

ناوەندی هەواڵ

 

مۆزەخانەی نیشتمانی عێراق دەستنووسە دەگمەنە مێژووییەکانی نمایشکرد و ئەمە یەکەمجارە ئەو دەستنووسانە نیشانی ئامادەبووان بکرێت هەر بۆیە بە دەرفەتێکی دەگمەن دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی خوازیاری بینینی دەستنووسە دێرینەکانن.

 

بە وتەی بەڕێوەبەری ماڵی دەستنووسەکانی عێراق، ئەحمەد کەریم ئەلعەلیاوی، ئەو ٨٠ دەستنووسەی کە نمایشکراوە مێژووکەیە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ١٣ سەدە پێش ئێستا، ئەمەش بە دەرفەتێکی دەگمەن دادەنرێت بۆ بینینی ئەم جۆرە دەستنووسە کە لە وڵاتانی دیکەدا هاوتای نییە.

 

ئەم پێشانگایە نمایشی دەستنووسە دێرینەکانی عێراق لە خۆدەگرێت کە لەسەر کاغەز، پەرداخ و چەندین کەرەستەی دیکە لەلایەن خۆشنووسە گەورەکانەوە لە عێراق و شوێنەکانی دیکەدا نووسراون، ئەم دەستنووسانە بەشێکن لەو کەلوپەلانەی لە کتێبخانەی ماڵی دەستنووسەکانی عێراقدا هەن، کە ٤٧ هەزار دەستنووسی فرە زمان و بابەتی تێدایە، کە نوێنەرایەتی گەنجینەیەکی میراتی کولتووری دەکەن لە بەغدا بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ.