کەژەکە: چارەسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مومکینە

بە بۆنەی ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چارەسەری هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکان بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مومکینە".

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە لە ساڵیادی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لەدژی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری گەلی کورد ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دەستبەسەرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوەندی ئەشکەنجەی ئیمرالی لە بارودۆخی گۆشەگیریی سەختدا بووەتە هۆی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست هەمیشەیی بێت. کەژەکە ڕایگەیاند کە چارەسەری هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەستە بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: "لەبەر ئەم هۆکارە داوا لە هەموو ژنان و گەنجان و گەلەکەمان دەکەین، بەتایبەتی ژنانی کوردستان، کە چالاکییەکان فراوانتر بکەن، لە دژی گۆشەگیری بوەستنەوە، بە شێوەیەک گشتگیر و بە بڕیار بەشداری لە چالاکییەکان بکەن، هێڵی نەتەوەی دیموکراسی لەبەردەم هێڵی فاشیستی جینۆسایدی میللەتدا بەرز بکەنەوە و بەم تێگەیشتنە سیستەمێکی کۆمەڵایەتی نوێ بنیات بنێن".

 

ڕاگەیاندراوی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەم شێوەیە:

ڕێبەرمان عەبدوڵا ئۆجالان لە ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٨ ناچار بوو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێبهێڵێت و پڕۆسەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد، ئێمە دەچینە ساڵی ٢٧ی پیلانگێڕییەوە. لەسەر ئەو بنەمایە هەموو ئەو دەوڵەت و هێز و گروپ و تاکێک کە پلانیان داڕشت و ئەم پیلانگێڕییەیان ئەنجامدا و بەشدارییان لە پیلانگێڕیەکەدا کرد، بە توندی ئیدانە دەکەین ، جارێکی دیکەش ڕایدەگەیەنین کە تا کۆتایی، شەڕی ئیرادەی ئازاد لە دژی عەقڵیەتی پیلانگێڕان دەکەین.

 

هاوڕێمان خالید ئۆراڵمان لەبیرە کە یەکەم کەس بوو هەستی بە پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ کرد و بە دروشمی 'ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن' جەستەی خۆی لە دژی پیلانگێڕییەکە ئاگری تێبەردا بە ڕێز و سوپاسگوزارییەوە بە بیر دەهێنینەوە. ئەم کارە کە مانادارترین نموونەی مرۆڤبوونە لە مێژوودا و تاکێک کە خۆی دەکاتە مێژوو، ئاشکرای کرد کە هەڵوێستی خەڵک و ملیۆنان کەس بەرامبەر بە پیلانگێڕی دەبێ چی بێت و چۆن دەبێت، بۆ ماوەی ٢٦ ساڵ هێڵی بەرخۆدانی ئێمەی لە دژی پیلانگێڕی پێناسە کردووە، لەسەر ئەم بنەمایە، ئەوانەی کردەی شەرەفیان ئەنجامدا و بە تایبەتی ئەوانەی کە تاریکی زیندانەکانیان بە ژیانی خۆیان ڕۆشنکردەوە، لە کەسایەتی ڕۆتیندا (ئاینور ئارتان)، کوردێ (سەلامەت مەنتەش)، سەردار ئاری، ئەبو موسلم دۆغان، ڤیان کارۆخ، . دەروێش، مەزڵوم ، ڕۆژبین ئامانۆس، ئەڤریم دەمیر، زنار ڕاپەڕین، ئێرێش، ئەندۆک، مستەفا مالچۆک، سارا، ڕوکن، ڕۆژهات، ئەرداڵەکان، هەموو ئەو شەهیدانەی کە لە دەوروبەری ڕێبەر ئاپۆ بوونە بازنەیەک لە ئاگر و لە مێژووی ئازادیدا ناویان بە ئەلفوبێی کەرامەتەوە نووسراوە، بە ڕێز و سوپاسەوە بە بیر دەهێنینەوە. ئەرکی ڕێزلێنان لە یادی شەهیدان ئەوەیە کە تا دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئازاد لەسەر هێڵی ژنێکی ئازاد بە خۆڕاگری و ئیرادە دژی پیلانگێڕییەکە خەبات کردنە. ئەگەر بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" دژی پیلانگێڕی تێبکۆشین، چالاکییەکان بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و بەهێزکردنی کۆمەڵگەی ئازاد زیاتر بکەین، ئەوکات دەتوانین شایستەی یادەوەری شەهیدان بین. لە ٢٧ ساڵەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا جارێکی تر بەڵێن دەدەین ئەم خەباتە زیاتر بکەین.

 

پیلانەکە ئاستی هێرشکردنە سەر ئازادی ژنان نیشان دەدات

لە کوردستاندا بنەڕەتیترین لایەنی هێڵی ڕێبەرتی هێڵی ئازادی ژنانە. ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوی گەورەی لە بواری قووڵکردنەوە و جێبەجێکردنی هێڵی ئازادی ژناندا ناوە و ئەم هەوڵە شۆڕشگێڕانەیەی ئەو لە ئیمرالیە لە بارودۆخی زیندانی تاکەکەسیدا بەردەوام بوو. پیلانگێڕی دژی ڕێبەرتی ئاستی هێرشکردنە سەر ئازادی ژنان نیشان دەدات، بەم بیرکردنەوە ئێمە وەک ژنانی کوردستان خەریکی بەرفراوانکردنی تێکۆشانی خۆمان بۆ ئازادی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانداین. پیلانگێڕی دژی ڕێبەرتی ئێمە لایەنێکی بنەڕەتی هێرشکردنە سەر هەموو مرۆڤایەتی جیهان، زلهێزه هه ژموونخوازه کانی جیهان پلانیان بۆ پیلانگێڕی ئەو سەدەدا دانا، چونکه دەیانزانی تەنانەت بە بوونی ڕێبەر ئاپۆدا ناتوانن به پێی خۆیان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابڕێژن و دەستکاریی خۆیان ئەنجام بدەن. ڕێبەر ئاپۆ بەو پارادایمەی کە لە ناوچەکەدا پەرەی پێداوە، قەیرانی گەل و ئەو داگیرکارییەی کە بە ئامانجی پیلانگێرییەکە ویستیان دروستی بکەن، بە تەواوەتی بەتاڵی کردەوە.

 

قەیرانی سەرەکی مرۆڤایەتی لە جیهاندا قەیرانی فیکرییە

هێرش لەر سەر ڕێبەرتی سەرەتای جەنگی جیهانی سێیەم بوو. هەر لەو ساتەوەی کە ڕێبەرەکەمان لە ناوەندی ئەشکەنجەی ئیمرالیە لە ئەنجامی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و لەو کاتەوە هێرشەکانی دژی گەل و کولتوور و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بیناسازی و دیزاینی نوێ و ڕەوتی گۆڕانی دیمۆگرافی بەبێ پچڕان بەردەوام بوو. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوتۆتە ناو تاریکییەوە، کەوتۆتە ناو قەیرانێکەوە کە بۆ چەندین سەدە بەردەوام دەبێت.

 

قەیرانی سەرەکی مرۆڤایەتی لە جیهاندا قەیرانی فیکرییە. بەو هۆشیاری و بەرپرسیارێتییە مێژووییە، ڕێبەرتی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی گەورەی تێپەڕاندنی قەیرانی فیکریی ناوە و پارادایمی نەتەوەیەکی دیموکراتیکی دامەزراندووە. ڕێبەر ئاپۆ بە پێشخستنی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک، بە پارادایمی دیموکراتی، ئیکۆلۆژی، ئازادیی ژن، ئەم تاریکییەی شکاند و هیوا و دەرفەتی بە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژنان و هەموو ستەملێکراوان بەخشی کە ژیانێکی نوێ بنیات بنێن.

 

پارادایمی نوێ بۆتە هیوای مرۆڤایەتی لە جیهاندا

ئەمڕۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە ناوەندی جەنگی جیهانی سێیەم. ڕۆژانە سەدان کەس دەکوژرێن. ئێمە دەزانین ئەگەر پارادایمی ڕێبەرتی پەرەی پێنەدرابا، ئەمڕۆ ڕۆژانە سەدان، هەزاران، دەیان هەزار کەس نەدەکوژران. ئەوەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیوای لەدەستداوە، شوناسێک کە هیوا و ئیدیعای ژیانی ئازاد لەدەست داوە، دەبێتە دۆخێکی ئاسایی؛ هەموو ڕۆژێک مرۆڤایەتی لە جیهاندا بەر هێرشی ئیمپریالیزم بکەوتان و لەو بارودۆخەدا مەجبوری کۆیلایەتی دەکران. هەر بۆیە پارادایمی نوێ بووەتە هیوای مرۆڤایەتیی جیهان، چونکە ئەمە ڕاستییەکە، کە  گەورەترین شەڕ لە دەرەوەی قەیرانی فیکری گەورە بەدەست هاتووە.

 

بۆیە ڕێبەرتیمان واتایەکی وەها گشتگیری هەیە. واتە ڕێبەرتی وەک خۆی دروست دەکات و بیردەکاتەوە و مامەڵە دەکات. بوونی کۆمەڵێک بیرۆکە و پارادایمێک کە هەمیشە لە ناو خۆیدا چالاکییەکان دروست دەکات، وایکردووە ڕێبەرتیمان ببێتە یەکێک لەو ڕێبەرانەی کە لە نمونەیان لە هەموو جیهان کەمن. ئەمڕۆ هەموو بیرمەند و فەیلەسوف و سیاسەتمەدار و ئیکۆلۆژیست و ژنانی جیهان ئەم واتایە دەزانن و بەم هۆشیارییە بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەرەکەمان کاردەکەن. ئەمەش واتایەکی مێژوویی و گشتگیری هەیە.

 

هەموو ژنانی جیهان بە کردەوەکانیان پیلانی سەر ڕێبەرەکەیان پووچەڵ کردووەتەوە

هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد"، کە لەلایەن دۆستانی گەلی کوردستانەوە دەستیپێکرد و لەلایەن گەلەکەمانەوە پشتیوانی لێکرا، زیاتر و زیاتر بەرفراوان دەبێت. لە فراوانکردنی ئەم هەنگاوەدا پێشەنگایەتی ژنان یەکلاکەرەوە بووە. هەم ئەو هەڵمەتە و هەم ئەو چالاکییانەی کە ژنان لە چوار پارچەی کوردستان و لە هەموو جیهاندا ئەنجامیان داوە، هەروەها بەشداری ژنانی جیهان لە بەنگلادیشەوە تا مەکسیک بۆ داخوازی ئازادی، نیشاندەری بە گەردوونی بوونی هەنگاوەکە بوو. هەموو ژنانی جیهان، بە چالاکیەکانیان، بە ئیرادە و دروشمی ئازادی، پیلانی دژی ڕێبەرتیان پووچەڵ کردووەتەوە.

 

ئێمە پیلانگێڕی و پیلانگێڕانی نێودەوڵەتی ئیدانە دەکەین. لە بەرامبەر ئەم جۆرە ڕاستییەی ڕێبەرتیدا، ڕەخنە لەو قازانجە درۆینانە دەگرین کە ڕێگەی بۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی خۆش کرد. خەبات دژی سیستەمی فاشیستی و ئیمپریالیستی و دەوڵەت نەتەوە کە ئەم خۆشگوزەرانییە ساختانەی خوڵقاند، ئەرکی سەرەکی ئێمەیە. جگە لەمەش هێشتا سیستەمی ئیمرالیمان لەناو نەبردووە، بۆیە ئێمە ڕەخنەدانی هەڤاڵتی کەمی خۆمان دەدەین و ئەمە بە پلەی یەکەم،  ئەرکی ئێمەی ژن. ڕەخنەداین  لەسەر ڕێگای حەقیقەت، داهێنەر دەبێت. پێویستە هەڵەکان  لەناوببرێت و ڕاست و جوان و چاکە دروستبکرێت. پێویستە لە خۆمانەوە دەست پێبکەین و مەعریفە و زمان و ژیان و سیستمی مرۆڤی ئازاد لە نێو هەموو بنیاتنەرانی کۆمەڵگەکەمان و لە نێو هەموو مرۆڤ و ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا دروست بکەین. ئیدیعای ئێمە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە گەورەیەیە. بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ئەو هەنگاوەی ژنان بە دروشمی 'لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان' قووڵتر بووەتەوە، چالاکییەکان زیاتر بووە و لەسەر بنەمای هێڵی ڕێبەرتی و پارادایم سەرکەوتن بۆ چالاکییەکان بەدەست هێنراون. لە لایەک ڕێپێوان و سیمینار و چالاکی خوێندنەوە چالاکی گرنگ بوون، لە لایەکی تریشدا چالاکی کە هەموو ژنانی جیهان بە ڕۆحێکی هاوبەش و لەسەر هێڵی ڕێبەرتی کۆببوونەوە، بڕێوەچوو. کاریگەری ئەم چالاکییانە لە شۆڕشی جیهانی و ئازادی ژنان لە جیهاندا زۆر گەورەیە".

 

پەدەکە پایەیەکی ناوخۆیی پیلانگێڕییە

پێویستە ئەم چالاکییانە هێندەی تر زیاد بکرێت، ئازادی ڕێبەرتی لە دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکرێت. پێویستە لە دژی ئەمریکا و ئینگلتەرا و هەموو ئەو زلهێزە دەسەڵاتدارانەی کە هەنگاو بە هەنگاو پیلانەکەیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بیرکردەوە و پلانیان دانا و جێبەجێیان کرد، لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی رێبەرتی، کار بگیرێتەبەر. پەدەکە کە قاچی لۆکاڵی پیلانگێڕییە، هەر وەک ڕۆژانی پیلانگێڕییەکە دیسانەوە لە ناو خیانەتدایە. پارتی دموکراتی کوردستان لە خیانەتی خۆیدا نوقم بووە، بە سیاسەتی دژی کورد، کوردستان لە کورد بێبەش دەکات و ڕۆڵی خانەیەکی شێرپەنجەیی لە ناوچەکەدا دەگێڕێت. گەلی کورد و ژنانی کورد ئەو خزمەتەی کە پارتی دموکراتی کوردستان بە ئاکەپە – مەهەپە قڕکەر کردی و خیانەت مێژووییەکەی لە بیر ناچێت.

 

پەدەکە گۆڕاوە بۆ قاچێکی گەنگرین

ئەمڕۆ دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەرمان، هێزەکانی یەژا ستار و هەپەگە بەهێزترین بەشداری لە هەنگاوی ئازادی ڕێبەرایەتی دەکەن. گەریلاکانی ناوچەکانی پاراستنی میدیا بەرەنگاری دۆخی نوێی پیلانگێڕی دەبنەوە. لە بەرامبەر هەڵوێستی شەرەفمەندانەی گەریلا، پەدەکە کەوتۆتە ناو هێڵێکی ڕزیوی خیانەتەوە. ئەم خیانەتە وەک تاریکترین بەشی مێژوو بە بیر بێت. پێش هەموو شتێک ژنان، پێویستە هەموو گەلەکەمان ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە هێڵی پارتی هێندەی تر نیشان بدەن. چونکە ئاشکراکردنی ڕاستی پارتی دموکراتی کوردستان قاچی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە کوردستان دەبڕێت. ئەمڕۆ پەدەکە گۆڕاوە بۆ قاچێکی گەنگرین. ئەگەر پەدەکە نەبێت، مەحاڵە دەوڵەتی تورکیا یەک هەنگاو لە هێرشەکانی لەشکرکێشیدا بنێت.

 

لەم ڕووەوە ڕاگرتنی هێڵی کرداری 'ناتوانی ڕۆژەکەمان تاریک بکەیت'، بەرەنگاربوونەوەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بۆ ئازادی ڕێبەرتی، بە پلەی یەکەم بە واتای خاوەندارێتی لە پارادایمی نەتەوەی دیموکرتی ڕێبەرمانە. دژی دووانەیی دەسەڵات-کۆیلە وەستانەوە، هێڵی ئازادییان گرتەبەر کە لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژنان، خەباتیان لەدژی هێڵی دەسەڵاتداری پیاوان، ناسیۆنالیزم و پەدەکە بەرزکردەوە و بەرزکردنەوەی هێڵی نەتەوەی دێموکراتیک لە ناوچەکەدا، هەلومەرجی ژیانی ئازاد و هاوبەشی گەلانی خولقاندووە. شەڕ و هێرشە جینۆسایدییەکان کە لەم دواییانەدا زیادیان کردووە، دەتوانرێت بە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک لەسەر هێڵی ڕێبەتی ڕێگری لێبکرێت.

 

ڕێبەرتی لەسەر ئەم ڕێگایە گەورەترین شەڕ دەکات. لە دڵەوە سڵاو لە رێبەرەکەمان دەکەین. ئێمە بانگەشەی خۆمان بۆ زیادکردنی خەبات بۆ لەناوبردنی پیلانگێڕی، بە  شۆڕشی ژنان و سیستەمی ڕزگاریخوازی ژنان نیشان دەدەین. سڵاو لە هەموو ئەو گەریلایانە دەکەین کە لەم ئامانجەدا گیانی خۆیان بەخت کرد، ئێمە بە ڕێزەوە یادی بەروار و ڕۆسیدا و گوڵستان و تەکین و ئۆرهان و شێخموس و زیلان و هەموو ئەو قارەمانانە دەکەینەوە کە بوون و زانستیان کردووە بە بەرخۆدان لە ئاستی باڵادا لە هەموو بەشەکانی وڵاتدا خۆیان دووبارە دەکەنەوە بۆ ئەوەی ژیان لەگەڵ ڕێبەردا دروست بکەن .

 

دەستگیرکردنی ڕێبەرتی دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی قەیرانی ئێستا

پێویستە بزانین کە پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ڕێگری لە زیانێکی گەورە کردووە. بەڵام ڕاگرتنی ڕێبەرتی لە زیندانی ئیمرالی دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی قەیرانی ئێستا. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چارەسەری هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکان بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ڕاگرتنی هێڵی ڕێبەرتی و خوڵقاندنی ژیانێکی هاوبەش لەسەر بنەمای ئازادی و دیموکراتیک مومکینە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە بە پلەی یەکەم ژنانی کوردستان، داوا لە هەموو ژنان و گەنجان و گەلەکەمان دەکەین کە لە بەرامبەر ئەو گۆشەگیرییەدا هەنگاو بنێن، بە قەرەباڵغترین و بە جۆش و خرۆشترین شێوە و ئیرادەدارترین شێوە، لە دژی هێڵی جینۆساید و فاشیستی نەتەو دەوڵەت، بەشداری لە چالاکیەکان بکەن. لە دژی هێڵی قڕکەر و  فاشیتی نەتەو دەوڵەت، بەشدای هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک بکەن بەم چەمکە سیستەمێکی کۆمەڵایەتی نوێ بنیات بنێن.

 

ئێوە ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن

پیلانگێڕان تێک دەچن، ئازادی سەردەکەوێت

بژی ڕێبەر ئاپۆ