تاژێ لە نامەیەکدا ناڕەزایەتی دژی سزای لەسێدارەدان دەربڕی
ژنانی ئێزدی لە دژی سزای لەسێدارەدان بەسەر ژنان لە ئێراندا نامەیەکیان ئاراستەی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کرد.
ناوەندی هەواڵ
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ نامەیەکی نووسراوی ئاراستەی ڕێکخراوی ئەوروپی بۆ مافەکانی ژنان و بزووتنەوەی ئایینی شیعەی عێراق، دژی سزای لەسێدارەدان بۆ چالاکوانانی مافی ژنان وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی کرد.
لە نامەکەدا تاژێ ئاماژە بە بێدەنگی کۆمەڵگە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر ئەم زوڵمە دەکات و داواکارن دەستبەجێ سزای لەسێدارەدان کە سزایەکی نامرۆییە لاببرێت.
دەقی نامەکە؛
"هەزاران ساڵە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، گەلی ستەملێکراو هەمیشە بەبێ دادپەروەری و بەبێ ماف چەوسێنراوەتەوە، لەم ٥ هەزار ساڵەدا، بە هۆشیاری پیاوسالاری، هۆشیاری ناسیۆنالیزم، ڕەگەزپەرستی، ڕگەزگرایی، هەموو شێوازەکانی توندوتیژی لەسەر خەڵکی ستەملێکراو، بەتایبەتی لەسەر ژنان کاریگەر بووە. بێ گومان شێوازی کوشتن زۆرن، یەکێک لەوانە سیستەم یان ئەقلیەتی لە سێدارەدانە، ساڵانێکە ڕژێمی ئێران سیستمی لەسێدارەدانی خەڵک بە تایبەت ژنان لەسەر پێکهاتەکانی کورد، فارس، بەلوچ، ئازەری، عەرەب و ئەوانی دیکە جێبەجێ دەکات و زیاتر ڕەوایەتی بە کارە دژ یاسا و مرۆییەکانی دەدات. ڕژێمی ئێران خۆی بە دەوڵەتی ئیسلامی ناو بردووە، بە ناوی دیموکراسی و یەکسانی قسە دەکات، بەڵام لە سیستەمی ئیسلامییەوە گۆڕاوە بۆ سیستەمی لە سێدارەدان. گوشاری دەروونی و توندوتیژی زۆر لە سەر ژنانی ئێران هەیە، لە چاوی جیهاندا بەندیخانەی ئێڤین بۆ ژنان لە ئێران گەڕاوەتەوە بۆ زیندانی ئەشکەنجە و کوشتن و قڕکردنی ژنان.
ڕژێمی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤دا تەنیا ٨٣١ کەس، کە دەزانرێت لەسێدارەداوە و سەدان کەسیش چاوەڕوانی لەسێدارەدانن. خەڵک بەبێ دادگاییکردن لەسێدارە دەدرێن، ئەم کارە بەپێی ئایینی ئیسلامی نییە و بەپێی یاساکانی مافی مرۆڤیش نییە. بەهۆی ئەمەوە کۆمەڵگە نێودەوڵەتییەکان بێدەنگن و هیچ هەڵوێستێکیان نییە بەرامبەر بەم دڕندەییە.
ماوەیەک پێش ئێستا بڕیاری لەسێدارەدانی ڕۆژنامەنووسی کورد پەخشان عەزیزی و چالاکی مەدەنی شەریفە محەمەدی درا. لە کۆتاییدا ڕژێمی ئێران فەرمانی لە سێدارەدانی ژنە کورد وریشە مورادی، چالاکی مافی ژنان دەرکرد. دەیانەوێت بە لەسێدارەدان، دەنگی تێکۆشانی ژنی ئازاد و کۆمەڵگەی ئازاد بێدەنگ بکەن، ئایا پاراستنی ماف تاوانە؟ ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بڕیاری لەسێدارەدان قبوڵ ناکەین، ئازار و تێکۆشانی ژنانی ڕۆژهەڵات لە کوردستان و ئێران دەبینین. لە پێناو بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد و دیموکرتیک، دەڵێین پێویستە کۆتایی بە سیستەمی لەسێدارە بهێنرێت، پێویستە دەستبەجێ ئەم بڕیارە لاببرێت.
لە کۆتاییدا وەک تاژێ، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەم سیستەمەی لە سێدارەدان، داوا لە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی ژنان دەکەن کە ڕێگری لەم کارەساتە بکەن، ئەرک و بەرپرسیارێتی ئینسانی و ویژدانی خۆیان بەجێبهێنن".