لیژنەی تەندروستی کۆنگرەی ستار بەیاننامەیەکی دژ بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان بڵاوکردەوە

لیژنەی تەندروستی کۆنگرەی ستار لە عەفرین-شەهبا، گۆشەگیری سەر ڕێبەی گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد و داوای لە سی پی تی کرد، ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و دەستبەجێ کۆتایی بەو پێشێلکارییانە بهێنێت.

شەهبا

 

لیژنەی تەندروستی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا، دژی سزای دیسپلین و زیادکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالی، گردبوونەوە و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان لە نەخۆشخانەی ئەڤرین لە ناوچەی فافینی شەهبا بەست.

 

لە گردبوونەوەکەدا هەریەک لە یەکێتی ژنانی ئێزدی، دەستەی ژنان، کۆنگرەی ستار، مانگی سووری کورد، دەستەی تەندروستی و ستافی سەنتەری پزیشکی سروشتی شاهماران بەشدارییان کرد و بەیاننامەیەک لەلایەن ئەڤین عەلی، ئەندامی لیژنەی تەندروستی کانتۆنی عەفرین-شەهبا خوێندرایەوە.

 

"ڕێبەر ئاپۆ زیندانەکانی کردە قەڵای بەرخۆدان"

ئەڤین عەلی سەرنجی بۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ڕاکێشا و وتی: ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەی کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ ئەنجامدرا لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکانەوە بە سیستەمی سەرمایەداری لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بوو، ڕێبەر ئاپۆ کە تەمەنی ٧٥ ساڵە و ماوەی زیاتر لە ٣ ساڵە لە ژێر گۆشەگیریدایە و ڕێگەی پێنادرێت چاوی بە پارێزەرەکەی و خێزانەکەی بکەوێت، مانەوەی ڕێبەرایەتی بە تەنیا لە زیندانی تاکەکەسی و بارودۆخی دوورگەی ئیمرالی بۆ ماوەیەکی زۆر گونجاو نییە و دەبێتە هۆی زۆرێک نەخۆشیەکان چ لە ڕووی جەستەیی و چ لە ڕووی دەروونییەوە، کە ئەمەش پێشێلکردنی هەموو یاسا و پێوەرەکانی نێودەوڵەتییەکانە، ڕێبەر ئاپۆ ئەم زیندانەی کردە قەڵای بەرخۆدان و لەسەر بنەمای هزر و فەلسەفە و پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک ژیانی هاوبەشی لەنێو هەموو نەتەوە و ئایین و پێکهاتە کولتوورییەکان دروستکرد.

 

"پێویستە بە زووترین کات گۆشەگیری و سزای دیسپلین لاببرێت"

لە درێژەی بەیاننامەکەدا، ئەڤین عەلی داوای کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری کرد و وتی: ئێمە وەک دەستەی ژنان و ئەنجومەنی تەندروستی ژنان لە دەستەی تەندروستی هەرێمی عەفرین-شەهبا، دژی گۆشەگیری ناڕەوا و سزای دیسپلینین بۆ زیاتر کە زیاتر لە ٢٥ ساڵە لەسەر ڕێبەرایەتی بەڕێوەدەچێت، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە سەرۆکایەتی ڕێکخراوی ئەوروپی دژ بە ئەشکەنجە (CPT) دەکەین بەپەلە دەستوەردان بکەن و لیژنەیەک لە پارێزەران و پزیشکان پێکبهێنن بۆ پشکنینی تەندروستی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان و مۆڵەتدان پێی کە خێزان و پارێزەران چاویان پێی دەکەوێت.