بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەوە دایکێک و دوو منداڵی لە کەرکوک گیانیان لەدەستدا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بە هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێكەوە لە پارێزگای كەركووك، دایكێك و دوو منداڵی گیانیان لەدەست دا.

ناوەندی هەواڵ
بەیانی ئەمڕۆ ٢٧ی کانوونی یەکەم، لە گەڕەکی ئەسراو مەفقودینی پارێزگای کەرکەک بەرامبەر نەخۆشخانەی شیفا ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و بەهۆیەوە دایکێک و دوو منداڵی سووتان و گیانیان لەدەستدا.
هەر ئەمرۆِ لە گەڕەكی واستی پارێزگای كەركووك، ئۆتۆمبێلێكی دیكە سووتا و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی گیانی لە دەستدا.
بەپێی زانیارییەكان لایەنە پەیوەندیدارەكان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هەردوو ڕووداوەكە.