ڕژاک لە بارەی گیان لەدەستدانی گوماناویی و ناڕاستی ڕووداوەکانی کوشتنی ژنان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
لە راگەیەندراوێکدا، ڕژا، کەدا باس لەوە مردنی گوماناوی مامۆستایەکی وانەبێژ دەکات و ڕایگەیاند، ده‌شێت ده‌سه‌ڵات خۆی بكه‌ره‌كه بێت و هاوشێوه‌ی كه‌یسی پارێزه‌ر (ناز) و سه‌دانی تری له‌م شێوه‌یه به ئه‌نجامێكی نا دروست بۆ ڕای گشتی بخرێته ڕوو.

ناوەندی هەواڵ
رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لەبارەی پەردە پۆشکردنی ڕووداوەکانی کوشتن و نەدۆزینەوەی بکەری ڕووداوەکان، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، له باشووری كوردستان ژنان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ژێر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و توندوتیژیدان، ڕۆژانه هه‌واڵی گرێ‌دراو به‌م ناوه‌ڕۆكه ده‌بیستین و ده‌بینین، به‌شێك له‌م ڕووداوانه بریتین له ڕووداوی بكه‌ر نادیار و كوشتن و مردنه‌كان مایه‌ی گومان و لێ وردبوونه‌وه‌ن.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە مردنی گوماناوی مامۆستایەکی وانەبێژ دەکات، کە ماوەیەک بەر لە گیان لەدەستدانی لە کەناڵێکی سەر بە دەسەڵاتەوە ڕەخنە لە دەسەڵات و وەزیرەکان دەگرێت، و تیایدا هاتووە، "له دواهه‌مین ڕووداوی مردنی گوماناویدا، ڕووداوه‌كه‌ی گوندی ههڤینكای ده‌ڤه‌ری بارزانه، كه مامۆستایه‌كی وانه‌بێژی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ به‌ناوی (جیهان ته‌ها)ـی تێدا بووه قوربانی، گه‌رچی وا بڵاوكرایه‌وه كه گوایه ڕووداوی هاتووچۆ (وه‌رگه‌ڕان و دواتریش سوتان) بووه، به‌ڵام له ڕاستیدا ڕووداوه‌كه زۆر شرۆڤه و گریمانه‌ی وای به‌دوای خۆیدا هێنا، كه ئه‌گه‌ری ڕاستییان زیاتره له ناڕاستی، چونكه له ڕابردووش‌دا ڕووداوی هاوشێوه‌ی نا ڕوون له‌م هه‌رێمه ڕوویان داوه".
ئاماژەیان بەوەشداوە، بۆ كه‌سێكی ڕاستبێژی وه‌ك مامۆستا (جیهان) هاوشێوه‌ی كرده‌وه نادیاره‌كان، ده‌شێت ده‌سه‌ڵات خۆی بكه‌ره‌كه بێت و هاوشێوه‌ی كه‌یسی پارێزه‌ر (ناز) و سه‌دانی تری له‌م شێوه‌یه به ئه‌نجامێكی نا دروست بۆ ڕای گشتی بخرێته ڕوو، به‌ڵام ئه‌وه نابێته فاكته‌ری ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌می گومان لای كه‌سانی وشیار و ڕۆشنفكری چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
رێکخراوی رژاک داوا له چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژنان دەکات، كه بوێرانه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه بوه‌ستن تا ئه‌نجامێكی باوه‌ڕپێكراوی دروست بەدەست دەهینرێت، داواکارە كۆڵ نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆی هاوشێوه‌ی كه‌یسه په‌رده‌پۆشكراو و فه‌رامۆشكراوی كوشتن و گوماناوی ژنان و پاساوی بێ بنه‌مای وەک (خۆی كوشت، خۆی سوتاند، خۆی خنكاند) کە دەبینرێت.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەشدا، داوایان له ڕێكخراوه‌كانی ژنان و ئهكتیڤیستانی ئه‌و بواره کرد، هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی ڕژد له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن و پشتگوێی نه‌خه‌ن و هه‌ماهه‌نگییه‌كی تۆكمه له‌نێوان ژناندا درووست بکەن، بۆ ڕاوهستهكردن له‌سه‌ر بابه‌تی هاوشێوه تا ئه‌نجام گیربوونێكی ئه‌رێنی باوه‌ڕپێكراو دوور له خواست و ده‌ستی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار بەدەست دەهێنرێت، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رده‌ستی كۆمه‌ڵگه، واته سیسته‌می نێرسالارییه و ئه‌زمونێكی خراپ و نێگه‌تیڤی هه‌یه له‌م ڕووه‌وه.